پزیشکێکی کوردە ولەخانەوادەی شێخانی نەقشبەندی ناوچەی هەورامانە و لەماوەی ئەو 25ساڵەی دواییدا کە لەئەمریکا نیشتەجێبوە جگە لەوەی هەڵگری بروانامەی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی (هیوستن)لە تەکساس،لەهەمان کاتیشدا چەندین بڕوانامەی زانستی لەبواری نەشتەرگەری پوک و چاندنی ددانی وەرگرتوە و لەم ڕۆژانەی دواییشدا توانی ببێتە خاوەنی باڵاترین بڕوانامەی زانستی جیهان لەبوارەکەیدا کە (دپلۆمات)ە لەبۆردی ئەمریکی و دەستەواژە ئینگلیزیەکەی بەم شێوەیە(diplomate of the American bord of periodontology)، وەرگرتنی ئەم بروانامە زانستیە باڵایە لەلایەن د.عومەرەوە بووە جێگای گرنگیپێدانی نێوەندەکانی ڕاگەیاندنی ئەمریکا و ئەوروپا و چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەی ئەو وڵاتانە دیدار و گفتوگۆیان لەگەڵدا ئەنجامداوە.
ناوبراو چەندین جار لەئەمریکا خۆبەخشانە تیمی پزیشکی بۆ بەهاناوەچوون و چارەسەرکردنی ئەو کوردانەی ڕێکخستوە کە لەئەنجامی توندوتیژی دەسەڵاتتدارانی ئەو وڵاتانەی کە کوردیان بەسەردا دابەشکراوە و هەڵوێستی نەتەوەییان ئاوارەی ئەمریکا و ئەوروپا بوون و لەسەر ئەرکی خۆی چارەسەری کردون، لەشەری ئازادکردنی هەرێمی کۆسۆڤاشدا بەهانای دەرکراو و ئاوارەکانی ئەو هەرێمە چووە و لەساڵی 2002وەوە ساڵانە لەسەر ئەرکی خۆی لەئەمریکاوە دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و جگە لەوتنەوەی موحازەرە بە پزیشک و قوتابیانی کۆلیژی پزیشکی ددان لەسەر دوا پێشکەوتنە پزیشکیەکان لەو بوارەدا، بایی دەیان هەزار دۆلار فلچە و دەرمانی ددان و کەرەستەی تایبەت بەچارەسەری نەخۆشیەکانی پوک و ددان،لەئەمریکاوە هێناوەتە کوردستان و بەسەر منداڵانی کوردستان و نەخۆشخانەکانی کوردستاندا دابەشی کردوە،هەروەها ئەو ماوەیەی لەکوردستان دەمێنێتەوە،رۆژانە ئەو نەخۆشە کەم دەست و هەژارانە دەبینێت و چارەسەریان بۆ دەکات کە توانای مادیان بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەیان نیە و جگە لەوەش لەرێگای کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە بەشداری لەچەندین بەرنامەی ڕاستەوخۆی بە بوارەکەیدا کردوە و ڕێنمایی بێبەرامبەری داوەتە ئەو کەسانەی نەخۆشیەکانی پوک و ددانیان هەیە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,168 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!