لەدایکبووی ساڵی 1968 لەشاری هەڵەبجە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەهەڵەبجە تەواو کردووە، خانەی پێگەیاندنی مامۆستایانی سلێمانی لەساڵی 1988 تەواو کردووە، لەسەرەتای ساڵی 1986وە لەگەڵ چەپ و کۆمۆنیزم ئاشنایەتی پەیدا کردووە، لەدوای ڕاپەڕینی ئازاری 1991 وەک هەڵسوڕاوێکی کۆمۆنیست دەرکەوتووە و لەگەڵ دامەزراندنی (حککع) بۆتە ئەندامی ئەو حزبە، بەرپرسی کۆمیتەی شارەزوورو ئەندامی کۆمیتەی ڕابەری ڕێکخراوی کوردستانی ئەو حزبە بووە، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بنکەی ڕۆشنبیریی سەردەم بووە لەهەڵەبجەی تازە، ئەندامی دەستەی نووسەرانی بڵاوکراوەی مامۆستای ئەمڕۆ بووە، خاوەنی چەندین کۆڕو سیمینارە لەبواری سیاسیی و پەروەردەی و مناڵان و ژنان، چەندین چاوپێکەوتنی هەیە لەگەڵ کەناڵە ئاسمانی و ڕادیۆ و بڵاوکراوەکاندا، لەبەشێک لەماڵپەڕە کوردییەکان و بڵاوکراوەکانی کوردستان وتار دەنووسێ، ئێستا لەوڵاتی دانیمارک دەژی و کەسێکی سەربەخۆیە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,308 car hatiye dîtin