ساڵی 1966 لە#کەرکووک# لەدایک بووە و وێنەی ناو کتێبە دەرسیەکانی سەرنجی ڕادەکێشی و بەرەو جیهانی هونەری دەبا. عەلی دەروێش بەر لەساڵی 1992 کە بەشێوەیەکی جیدی هاتە ناو بواری کاریکاتێرەوە هەر سەرقاڵی کاریکاتێر بووە.
دەروێش لەساڵی 1996 لەکەرکووک بۆ یەکەم جار جیهانی کاریکاتێری خۆی پێشانی خەڵک دا، ئەم پێشانگایە بریتی بوو لەوێنەی دەیان هونەرمەند و نووسەر و ڕوناکبیری نەتەوە جیاوازەکانی شاری کەرکووک و ئەو کات ئەو پێشانگایە پێشوازی زۆر باشی لێکرا و عەلی دەروێش دەڵێ لەدوای پێشانگاکە، کەسایەتی کاریکاتێرەکانم هاتن و بەشێکی زۆری وێنەکانیان لەگەڵ خۆیان بردەوە. هەروەها لەساڵی 1998 هاتە #هەولێر# و تا ساڵی 2003 لەهەولێر ژیا و دواتر گەڕایەوە کەرکووک. ئەو دەڵێ کاریکاتێریست ئەرکی ئەوەیە لەخەتی سوور بدا و شتە شاراوەکان پێشان بدا، بەڵام هەتا ئێستا ئێمە (کاریکاتێریستەکان) نەمانتوانیوە لەخەتی سوور بدەین و لای ئێمە قەدەغەیە لەکاریکاتێردا باسی ئایین بکەی، ساڵی 1999 لەسەر چەند کاریکاتێرێک، لەلایەن ئیسلامیە توندڕەوەکانەوە هەڕەشەم لێکرا.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,381 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!