عیسا حسێن یونس ناسراو بە (عیسا بەرواری) لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی جوولەکانی شاری #موسڵ# لە دایکبووە. لە تەمەنی 10 ساڵییەوە لەگەڵ مامیدا بەشداریی شەوچەرەی کۆڕ و دیوەخانەکانی کردووە. هەر لە ڕێگەی مامیەوە، سەعیدێ حەمۆ (سەعید ئاغای جزیری) و (مریەم خان) ی ناسیووە. لە (ساڵی 1950) دا یەکەم گۆرانی خۆی (مەدینەیێ) لە ئێزگەی ڕادیۆی بەغدا بەناوی (عەبدولقادر بەرواری) یەوە کە ناوێکی خوازراو بووە بڵاوکردۆتەوە.
عیسا بەرواری لە ساڵی 1952دا وەک کارمەندێک لە (بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری موسڵ) دامەزراوە. لە حەفتاکاندا بەتەواوی خۆی بۆ کاری هونەریی تەرخان کردووە و هەر لەوکاتەشدا وەک بەرپرسی بەشی موزیکی کوردی لە ئێزگەی کوردی بەغدا دەستبەکاربووە، لەمەوە پەیوەندیی تەواوی لەگەڵ هونەرمەندانی ئەو سەردەمەی ئێزگەی بەغدا پەیداکردووە. هەر لەحەفتاکاندا بەشداریی لە چەند فیستیڤاڵێکی دەرەوەی ئێراقدا کردووە.
عیسا بەرواری زۆرتر گۆرانی فۆلکلۆری و لاوکی قارەمانی وتووە، هەتا ساڵی 1990 لە ئێزگەی کوردی بەغدا کاری کردووە و کۆمەڵێک بەرهەمی خۆی لەوێ تۆمارکردووە. لە دوای ساڵی 2000وە، وازی لە گۆرانی وتن هێناوە، کە زیاتر لە 300 بەرهەمی پێشکەش بە جیهانی هونەری کوردی کردووە و لە #19-07-2002# دا، لە موسڵ کۆچی دوایی کردووە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 25,811 car hatiye dîtin