تۆپی وەستا ڕەجەب ئەم تۆپە لەلایەن وەستا ڕەجەب درووستکراوە لە سەردەمی (میر محمەد) (1813 - 1837 ز) لە ڕواندز.
لەسەرەتای سەدەی (18) ی زایینیدا میر محەمەد پاشای ڕەواندزی توانی سنووری میرنشینی سۆران فراوان بکات و بۆ پاراستنی ئەو سنوورەش بیری لە درووستکردنی کارگەی چەک و تەقەمەنی کردەوە. وەستا ڕەجەب وەک داهێنەرێکی ناوچەکە دەستی بە درووستکردن و بنیادنانی ئەم کارگەیەی کرد و یەکەم تۆپی عیار (2) لە ساڵی 1814ز درووست کرد. لە دوای ماوەیەکدا توانی چەندان تۆپی دیکە بە عەیاری جیاواز درووست بکات، کە ئێستا یەکێکیان لە شارۆچکەی ڕەواندز پارێزراوە و یەکێکی دیکەش لە مۆزەخانەی سەربازی ئێراقی پارێزراوە. هەر لەم کارگەیەدا (دراو) و شمشێر و خەنجەر و کەلوپەلی ناوماڵ و ڕاکێشانی سکەی دراوی لێ درووست دەکرد. هەندێ بۆچوونی مێژووی دامەزراندنی شارۆچکەکە بۆ ساڵانی627 و 904 ی کۆچی دەگەڕێننەوە.
سەرچاوەی وێنەکە: بارزان ڕەمەزان گراوی
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 19,283 car hatiye dîtin