- سەرەتای ئەم مانگە یان کۆتایی ساڵی ڕابردوو: #جەلال تاڵەبانی#، نامەیەکی بۆ #مەسعود بارزانی# نارد، کە تێیدا داوا لە پارتی دەکات چارەی کێشەکانی نێوانیان بە ڕێی ئاشی بکەن.
- دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان ینک و د.ق، کە هەردوولا وەفدیان لە نێوان بەغداد و #سلێمانی#دا گۆڕییەوە.
- ئیتالیا ڕایگەیاند، کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو و سەرەتی ئەم ساڵدا، 2 پاپۆر بە شێوەیەکی نایاسایی کە سەدان پەناهاندەی کوردی تێدابووە هاتوونەتە خاکەکەیەوە، ئەڵمانیاش ترسی خۆیی دەربارەی پەڕینەوەی ئەو پەناهاندە کوردانە بۆ خاکی خۆی ڕاگەیاند.
- ئیتالیا بووە جێی ڕەخنەی دەوڵەتە ئەوروپیەکانی خۆرئاوا، چونکە مافی پەناهاندەی دایە کوردەکان.
- هۆڵندا، 250 چاودێری زێتری بۆ کەنارەکانی خۆی دانا، تاوەکو بەربە هاتنەنێوەوەی کوردەکان بگرێت و 400 پۆلیسیشی لەسەر پونتە سنووریەکان زێترکرد.
- بەرزبوونەوەی کێشەی نێوان د.ق و ئەمریکا لەسەر پشکنینی کۆشکە کۆمارییەکانی ئێڕاق لەلایەن لیژنەکەنی ن.ی ەوە.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری ل ژیاندا ژنا ئازاد لە شاری ئەستەمبوڵ.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 12,012 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!