- ناوەڕاستی ئەم مانگە: گیرانی شێخ حەسەن لەلایەن د.س. نێوبراو یەکێکە لە ڕابەرانی یەکێتیی دیوکراتیی کورد لە سووریا. د.س شێخ حەسەنی بەتاوانی لەیەکدابڕانی خاکی سووریا گرتووە.
- ئەم مانگە: کورژرانی 2 کورد و خنکانی 2ی تر لە کەنارەکانی ئیتالیا، ئەمانە دەیانویست بگەنە خۆرهەڵاتی ئەوروپا. کورژاوەکان ناویان نەوزاد ئەحمەد ڕەسوڵ تەمەن 19 ساڵ و محەمەد قادر ڕەسوڵ 21 ساڵ و خەڵکی گوندی بێگەڵووی ناوچەی قەڵادزێن.
- ئەم مانگە: بەرزبوونەوەی ناکۆکیی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر نرخی تەزووی کارەبای دوکان و دەربەندیخان.
- ئەم مانگە: زانکۆی NSW ئۆسترالیا ئامادەیی خۆیی بۆ وەگرتنی خوێندکارانی باشووری کوردستان دەربڕی بۆ خوێندنی ماجستێر و دکتۆرا.
- ڕێکخراوی فاو لە باشووری کوردستان 2 پڕۆژەی وەستاند کە دەبووایە لە ناوچەی خورماڵ ئەنجام بدرایە. هۆی ئەم وەستانە لە ترسی ئیسلامییەکان بوو.
- پارتی ڕەشنووسی کۆماری فیدڕاڵیی ئێڕاقیی ئاشکرا کرد. بەپێی ئەم ڕەشنووسە ئێڕاق دەبێتە دەوڵەتێکی فیدڕاڵی و ناوچە کورد نشینەکان دووەمین بەشی ئێڕاق پێکدێنن.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 10,407 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!