- سەرۆک وەزیرانی داگیرکەری سووری ڕایگەیاند کە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بۆ ئێمە تێپەڕاندنی هێڵی سوورە.
- سەدان شۆفێر لە هەولێر خۆپیشاندانێکیان لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین سازکرد.
- تەجەموعی عەرەبی لە کەرکووک کە ڕێکخراوێکی شۆڤێنیی عەرەبە هاوردەکانە هەڕەشەی لە وەلید شەریکەی سەرۆکی پارتی ئەخائی تورکمانیی ئێڕاقی کرد چونکە نێوبراو پێش چەند ڕۆژێک و لە نامەیەکی کراوەدا داوای جێبەجێکردنی مادەی 58ی دەستووری کاتیی ئێڕاقی کرد.
- هەردوو هاووڵاتی (مزەفەر تۆفیق خالید) لەدایکبووی 1975 و (بارزان یەحیا وسو) لەدایکبووی 1974، کە هەردووکیان (خەڵکی ناحیەی قەراج)ی سەر بەقەزای مەخموورن، لەچوارڕیانی (حاجی عەلی- گەیارە) لەلایەن باندێکی عەرەبە تیرۆریستەکانی ناوچەکە دەگیرێن و دواتر هەردوو گەنجەکە سەردەبڕن و تەرمەکانیان لەنێوان گوندی سەیداوە و کەبەرۆک (کە دوو گوندی عەرەبنشینن) فڕێ دەدەن.
- دوو هاووڵاتیی کوردی شاری مەخموور بەناوی (حەسەن بەکر عومەر) و (دەخیل حەسەن) لەلایەن گروپێکی تیرۆریستە عەرەبەکان ڕفێنراون و بردراون بۆ گوندی (ستێرات) و بەرەبەیانی 29-12-2004 عەرەبە تیرۆریستەکان (دەخیل حەسەن)یان هێناوەتە نزیک مەخموور و ئازادیان کردووە و گوتوویانە تا کاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ (10000) دە هەزار دۆلارمان بۆ نەهێنن سەری (حەسەن بەکر عومەر) دەبڕین.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 13,487 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!