ناو: سامی
نازناو: سامی ڕواندزی
ناوی باوک: عەبدولقادر
ساڵی لەدایکبوون: 1941
ساڵی کۆچی دوایی: 2017
شوێنی لەدایکبوون: #ڕواندز#
شوێنی کۆچی دوایی: ڕواندز
$ژیاننامە$
سامی عەبدولقادر، لە ساڵی 1941 له ڕواندز لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ڕواندز تەواوکردووە، لە شاری #هەولێر# مۆڵەتی مامۆستایی وەرگرتووە، لە ساڵی 1961 وەکوو مامۆستا لە ڕواندز دامەزرا.
ساڵی 1963 بەهۆی ئەوەی سروودی (#ئەی ڕەقیب#) ی بە قوتابییان گوتبووەوە ماوەیەک زیندانی کرا و لە کارەکەی دوورخرایەوە.
لە ساڵی 1991 لەسەر داوای خۆی خانەنشین کرا، سامی ڕواندزی زۆر بە سرووشتی ڕواندز سەرسام بووە و کاری لێکردووە و بووەتە هەوێنی هۆنراوەکانی، هەریەک لە شاعیران (کانی دۆغرەمەچی و جاهید) یش کاریگەریان لەسەر هەبوو، بەهۆی ئەوەی هاوڕێی باوکی بوون، پەیوەندیان بەهێز بووە، لەپاڵ نووسینی هۆنراوەشدا، نووسەرێکی زۆر بە توانا بوو، بەرهەمەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاودەکرانەوە. هەروەها بایەخێکی زۆری بە هۆنراوەی منداڵان داوە.
لە ساڵی 2017 لە ڕواندز کۆچی دوایی کردووە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,143 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!