باخێکی هەرە ناسراوی شاری سلێمانی بوو کە سەرەتای ساڵانی 1930 سەدەی ڕابردوو، واتە پێش باخی گشتی دروستکراوە. ناوی ئەم باخە ئەهلییە لە ناوی خاوەنەکەیەوە (شێخ لەتیفی دانساز)ەوە هاتووە کە کەسایەتییەکی بەهرەمەند و دەستڕەنگینی شاری سلێمانی بوو لە بوارەکانی دانسازی و چەخماخسازی و پەیکەرتاشی و سکەلێدان و خۆشنووسی و سەعاتچێتی و وێنەگرتن و.. تاد.
باخی شێخ لەتیف کە ساڵی 1979 بە بیانووی پڕۆژەی فراوانکردنی پڕۆژەی فراوانکردنی شاری سلێمانییەوە وێران کراوە، ڕووبەرەکەی نزیکەی شەش دۆنم زەوی بوو. دەکەوتە نێوان گەڕەکەکانی دەرگەزێن و هۆمەرمەندانەوە. کارێزە بەناوبانگەکەی ناو ئەم باخە بە کارێزی حەسەن بەغایی ناسرابوو. باخەکە جگە لەوەی سەرچاوەی دابینکردنی سەوزە و میوەجاتی بەشێک لە دانیشتووانی شار بوو، دیمەنێکی دڵگیریشی بە ناوچەکە بەخشیبوو. جگە لەوەش کە شوێنی کۆڕ و کۆبوونەوەی کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینیەکانی ناوچەکە بوو. لەوانە شێخ عەلادینی بیارە، شێخ مەحمودی حەفید، برایم ئاغای خوبیلە، حاجی مەلا محێدین، حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا، خواجا ئەفەندی و شێخ لەتیفی حەفید و دەیانی تر.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 11,053 car hatiye dîtin