مەریوان مەسعود
هەموومان چەندین ساڵە جۆرە شیرینییەک دەخۆین بە ناوی ( چۆرەک) ئەم چۆرەکە لە چییەوە هاتووە و چۆن هاتۆتە سلێمانی و هەولێر و کەرکووک؟!
لە شاری بەغدا دوکانێکی شیرینی هەبووە کە ئێستاش هەر ماوە بەناوی شیرینی و کێکی سەید، کە دەکەوێتە ناوچەی حەیدریخانە لە تەنیشت ڕەسافە، ئەم سەیدە هەر لە منداڵییەوە لە ساڵی 1860ەوە لەگەڵ باوکی لەو دوکانی شیرینیە کاری کردووە، دواتر خۆی بووە بە وەستای یەکەم، بە شارەزایی خۆی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی تورکەکان و فارسەکان، جۆرە شیرینییەکی درووستکردووە کە بەکونجی داپۆشراوە و ناوی ناوە چۆرەک، تەنانەت ئەو مام سەیدە بەپێی سەرچاوە عەرەبییەکان زمانی کوردی و فارسی و تورکی باش زانیوە و پێیان وتووە ( سەید چۆرکچی) . کە گوایە چۆرکچی واتە فرۆشیاری کێک.
ئیتر بە پێی ڕۆژگار ئەم شیرینیە نێردراوە بۆ شارەکانی
کوردستانیش و ناوی نراوە چۆرەک، شایەنی باسە چۆرەکی مام سەید نەرم بووە نەک ڕەق وەکوو ئەوەی ئێستا لای خۆمان هەیە.
ئەم زانیارییەشتان با هەبێت!.[1][2]
Têbînî: kurdîpîda bi hîvîye temamiya peyiv û destewajên kurdî bi hemî şêwezara bi pênasa rêzimanî ve û êxistina wan di nav rstê da kumbiket û wêneyi bu peyda biket , hîvîye hevkariya kurdîpîdiya biken...
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,197 car hatiye dîtin