شەیدا باوکم لەهۆزی بڵباس بوو
لەدایکبووی: هەولێر- 1968
لەبەر سەقامگیری و نائارامی لەسالی 1985 کەقوتابی ئەکادیمیای هونەرەجوانەکان بووم،نەمتوانی لەساڵێک زیاتر بەردەوام بم وهەلاتم بۆ ئێران.
لەدایکەوە دەگەرێمەوە سەر ئایینی جوو.
دایکم / پەری کچی گەفوریانی یەعقوبی،داپیرەشم ئامینە یاعۆنی.
لەپەنجاکان و شەستەکان ئەوکاتەی ڕاوەجوو لەعیراق و ناوجەکە دەستپێدەکات (داپیرە و باپیرەم) ڕادەدەکەن بۆ ئیسرائیل.
لەئێران ناخۆشیەکی زۆرم بینی بەزۆر هۆی جیاوازەوە تا بۆدواجار ڕامکردوە تورکیا ولەوێش بەهەمان شێوە بەلام لەرێگەی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە بەرەو کەنەدا کۆچم کرد و،پشوێکمان دا لەهەموو نەهامەتیەکانی خۆرهەلاتی ناویین.
لەسالی 1992 سەردانێکی ئیسرائیلم کرد و بۆماوەێک لەوێ مامەوە..لەسالی 1993 گەرامەوە کەنەدا و لێرە توانیم خۆم کۆبکەمەوە وخیزان و دوو منالم هەیە بەناوی(دیلان و لانە). زۆر دوای یاساو ماف و فەلسەفەی پۆست-مۆدێرنەتی کەوتم تاتوانیم لەزانکۆی یۆرک لەشاری تۆرنتۆ فەلسەفە تەواو بکەم؛لەلایەک،لەهەمان کاتیشدا کارکردن خۆپێگەیاندن لەسەر ئاستێکی ژیانی ڕۆژئاوا و ژیان تەرخانکردن بۆ ئاییندە منالەکان و پێگەیاندنیان لەهەموو ئەو کەمبوونانەی کەئێمە بەتامەزرۆی ژیانێکی بەختەوەر لەچوارچێوەی خێزانێکی ڕووخۆشدا.
ئێمەی هەڵاتوو کەتاراوگە دەبێتە دواپەناگەمان،هەمیشە بەجەستە لەوێین و بەروحیش هەردەم لەکوردستانین کەزیدەگای ژێانی لەدایکبوونمانە.
ماوەێکە لەپەیوەندی کورد- جوو کار دەکەم بۆ ئەوەی ولاتە بێنەخشەکەم لەخەونی ملیۆناندا ببێتە واقیع و کوردیش بتوانێت لەپێشکەوتنی سەردەمیانە ئەسپی خۆی بەتاو بهێنێت و نەوەکانی داهاتووی بێبەش نەبن لەژیانێکی کامەرانیدا. لەهەمانکاتیشدا دروستکردنی پردێک لەنێوان کوردستان و ئیسرائیل بەتایبەتی و ئەرمینیاو یۆنایش لەپاشان دا بۆئەوەی خۆیان لەشالاوی نەهامەتیەکانی دەوروبەر بپارێزن و،بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی و کۆمەلایەتی و سەربازیش کۆیان بکاتەوە لەژێر چەتری (هاوبەشی دوژمن،هاوپەیمانی لەنێوان دروستکردین). لەپاڵ ئەوەشدا کاری هونەری و وێژەییش ئەکەم. بەهیوای خەونەمەزنەکەی هەموومان کە وڵاتێکی نمونەیی و پێشکەوتوو بۆ کوردستان بەسیستەمێکی سەردەمانە دروست بێت؛ کەیاسا سەروەر بێت.
تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن شەیدا بلباس سەبارەت بە (شەیدا بلباس) لە 20-10-2015