هاوینە هەواری جوندیان، ئەمەش هاوینەهەوارێکی جوان و سەرسوورهێنەرە، دەکەوێتە دامێنی چیای هندرێن لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ڕواندزی سەربە پارێزگای هەولێر ئاوێکی سازگار لەقوڵایی 60 مەتر هەڵدەقولێت سەرچاوەکەشی نادیارە لە وشکە ساڵیدا ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ئەم هاوینە هەوارە لەقوڵایەکەی پانتاییەکەی ئاو هەیە وەک دەریایەک بەڵام کەس نازانێت سەرچاوەکەی لە کوێیە؟ لەپێڕێکدا ئاوەکە دێتە دەروە ناوی هاوینە هەوارەکەش هەر لەمەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام تا ئێستا زانایانی جیۆلۆجی و هایدرۆلۆجی ڕاستی ئەو دیاردە سەیر و سەمەرەیان نەدۆزی وەتەوە، کە تا ئێستا لای خەڵک شاراوەیە.
سرووشت و هەڵکەوتەی ئەم هاوینەهەوارە لەگەڵ بینینی گەشتیاران سەرەنجیان ڕادەکێشێت شوێنەکەی داری گەورەی تێدایە کە تەمەنی هەندێکیان بۆ زیاتر لە 200 ساڵ دەگەڕێتەوە، کە ئەمەش ئەوە دووپات دەکاتەوە کە شوێنە گەشتیارەکان شوێنە واریشن، باکووری هاوینە هەواری جوندیان چیای زۆرزک و چیای حەسەن بەگە، پلەی گەرمی لە هاویندا30 تا 35 دەبێت، کەوتووەتە دەروازەی ڕێگە کە بۆ حاجی ئۆمەران دەچێت.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 11,512 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!