بە یەکێک لە گرنگترین و بەناوبانگترین شوێنەوارەکانی کوردستان و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت بە شێوەیەک کە توانیویەتی ببێتە زنجیرەی یەکەم لە ڕیزبەندی شارستانییەتی چاخی بەردینی نوێ و ناونراوە بە (شارستانی چەرمۆ) وە بە یەکەم گوندی نموونەیی کشتوکاڵیی دادەنرێت لە مێژوودا. هەروەها مرۆڤ لە گوندی چەرمۆ دا توانیویەتی بەیەکجاری لە ژیانی ناو ئەشکەوتەکان دوور کەوێتەوە و بۆ خۆی خانوو درووستبکات و بۆ ماوەی هەرچوار وەرزەکە تێیدا بمێنێتەوە. ئەمەش بە بەڵگەی دۆزینەوەی ژمارەیەک لە پاشماوەی خانووەکانی لە ئەنجامی هەڵکۆڵینەکەدا. هەروها شارستانی چەرمۆ وەرچەرخانێکی گرنگە لە مێژووی مرۆڤایەتی دا ئەویش بەلاوەنانی کەرەستە بەردینەکان و بەکارهێنانی گڵە بۆ درووستکردنی کەرەستە و پێداویستییەکانی ناوماڵ، بە تایبەتیی قاپ و قاچاخ و گۆزەکاری.
هاوشێوەی گوندی چەرمۆ لە ناوچەی (ئەریحا) لە فەلە ستین و (چەتەڵ هیوک) لە ئاسیایی بچوک، (بەردحوشتر) لە #هەولێر# (تەپە گوران) لە #کرماشان# و چەند ناوچەیەکی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بدۆزراوەتەوە.
شوێنەکەی:
شوێنەواری چەرمۆ دەکەوێتە ناوچەی #چەمچەماڵ# لە بەشی ڕۆژهەڵاتییەوە بە دووری (15) کم، وە دووری (35) کم لە ڕۆژهەڵاتی شاری #کەرکووک# لە شوێنێکی گردەڵانیدا.ڕووبەرەکەی نزیکەی 1400مەتری چوارگۆشەیە، بەرزیی لە ئاستی ڕووی دەشتەکەیدا نزیکەی (23) پێی بەرزە، ڕووبەری ئەم شوێنە (90×140) مەتر دەبێت وە قوڵی پاشماوە شوێنەوارییەکەی نزیکەی (7) دەبێت لە لووتکەی گردەکە بەرەوە خوارەوە (10) .
جێی باسە لە ئێستادا (2023) تیمێکی شوێنەوارناسی زانکۆیەکی یابانی بە هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ تیمی شوێنەوارناسی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری #سلێمانی# سەرقاڵی کنە و پشکنینی شوێنەوارین لەسەر ئەم سایتە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 26,238 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!