گوڵ ڕۆجیارپەرست، ڕۆزگارپەرست، گوڵەبەڕۆژە، ڕووەکێکە باڵا بەرزی یەکساڵە لە تیرەی تێکەڵاوەکان Composées و لە بنەماڵەی Asteraceae، لاسکی گەورە و بەهێزە و 2 تاکوو 2 و نیو میتر بەرز دەبێ، گوڵاکانی سەوز ق پانە و گوڵێکی زەردی گەورەی وەک تەبەق دەگرێ، کە لە ڕووی نێوەوە پڕە لە تۆوی نێوپڕ کە لە تۆوی کوولەکە دەچن، بەڵام ئەمان ڕەگیان بۆر یان ڕەشە، هەر وەک تۆو کوولەکە دەیبرژێنن بۆ تووکاندن. لە تۆوی ڕۆژگارپەرستدا لە سەددا 50ی چەورییە و ڕۆنێکیشی لێ دەگرن کە لە شیرینی و چێشت لێناندا بەکار دێ. لە بەر ئەوە بەم گوڵە دەڵێن ڕۆژگارپەرست، دایم گوڵەکەی ڕووی لە خۆر(ڕۆژگار)ە، واتە خۆرپەرست. ئەم ناوەش لەگەڵ ناوە ئینگلیزیەکەی زۆر نزیکە! دیارە لە هێندێک ناوچەی کوردستاندا نەواتی و نەباتیشی پێدەڵێن. چاندنەکەشی بە هۆی تۆوەکەیەوە و لە سەرەتای بەهاردا ئەنجام دەدرێ. ئەم ڕووەکە لە هێندێک شوێندا باڵای دەگاتە 4 میتر. ڕۆژگارپەرست لە نێوەڕاستی ساڵەکانی 1600ی زاینیدا گەیشتە ئورووپا. بە فەرانسەیی زۆر ناوی هەیە کە ئەمە یەکێکیانە Grand soleil. لە ف.م. و م.گ. کەڵکم وەرگرتووە. (دەنگم نووساوە بە گوڵەبەڕۆژە/ لە دڵم دەرناچێ قسەی ئەو ڕۆژە) فولکلۆر
Têbînî: kurdîpîda bi hîvîye temamiya peyiv û destewajên kurdî bi hemî şêwezara bi pênasa rêzimanî ve û êxistina wan di nav rstê da kumbiket û wêneyi bu peyda biket , hîvîye hevkariya kurdîpîdiya biken...
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,540 car hatiye dîtin