ناو: دارا
ناوی باوک: تۆفیق فەتحوڵڵا
ڕۆژی کۆچی دوایی: #05-10-1980#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: ئێراق
$ژیاننامە$
ئەندازیار و سیاسەتمەدار، ساڵی 1958 سکرتێری کۆمەڵەی خوێندکانی کورد بووە لە ئەوروپا، ساڵی 1960 سکرتێری یەکێتی قوتابییان و لاوانی جیهان دەستنیشان کراوە، لە 11-03-1970 ئەندامی شاندی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان بووە لە بەغدا، ساڵی 1970 لە کۆنگرەی هەشتەم بەئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوه.
دارا تۆفیق فەتحوڵا لە دایکبووی #سلێمانی# یە، لە سەدەی نۆزدەیەمدا حاجی ئەوڵا ئاغای باپیرە گەورەی لە شاری #هەمەدان# ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ڕووی لە شاری سلێمانی کردووە، برای خەسرە و تۆفیق فەتحوڵا (1930-2004) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان بووه، ساڵی 1958 وەک سکرتێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد بە بۆنەی موڵەتدانی کۆماری ئێراق بە گەڕانەوەی جەنەراڵ #مستەفا بارزانی# (1903 1979) و هەڤاڵانی بۆ نیشتمان نامەی بەخێرهاتنەوە بۆ نیشتمان ئاڕاستەی سەرۆک مستەفا بارزانی دەکات کە هێشتاکە لە تاراوگە لە شاری مۆسکۆ دەژیا، ساڵی 1959 سکرتێری نووسینگەی جێبەجێکاری (المکتب التنفیذی) یەکێتی گەنجانی دیموکراتی ئێراقی سەر بە #حزبی شیوعی ئێراق# بووه، ڕۆژانی 22-26-09-1960 نوێنەری کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا (K.S.S.E) لە شاری بەرلینی ڕۆژاوا بووە، ساڵی 1960 بە سکرتێری یەکێتی قوتابییان و لاوانی جیهان دەستنیشان کراوە، ڕۆژانی 21 25 ئابی 1961 نوێنەری کۆنگرەی شەشەمی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا لە شاری مونستر ئەڵمانیا ڕۆژاوای کردووە،
$خەباتنامە$
دارا تۆفیق فەتحوڵا لە دوای کۆدتای 8 شوباتی 1963ی حزبی بەعسی عەرەبی سۆسیالیستی بەسەر ڕژیمی عەبدولکەریم قاسم (1914-1963) دا پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەوە کردووە، ساڵی 1963 بەرپرسی کۆکردنەوەی گەنمی هاوکاری جوتیارانی پارێزگای سلێمانی بۆ هێزی پێشمەرگە بووە، ساڵی 1967 لە ڕۆژنامەی عەرەبی زمانی التآخی کاری کردووە، لەسەرەتای ساڵی 1970 لەسەر فەرمانی جەنەراڵ مستەفا بارزانی لە شاری بەیرووت (لوبنان) چاوی بە میشێل عەفلەق (1912-1989) ڕێبەری حزبی بەعسی عەرەبی سۆسیالیستی کەوتووە و سەربارەت بە داننانی حکومەتی ئێراق بە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان گەیشتنە ڕێکەوتن، لە ڕێکەوتی #7-01-1970# ئەندامی شاندی کوردی بووە بۆ لەگەڵ حکومەتی ئێراقی لە شاری بەغدا بۆ دیاری کردنی سنووری ناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردستان، لە ڕیککەوتی #11-3-1970# ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە شاری بەغدا بۆ جاڕدانی ڕێککەوتننامەی 11ی ئادار لەگەڵ حکومەتی ئێراقدا، ساڵی 1970 ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی 1970 لە کۆنگرەی هەشتەم لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوه، ڕۆژی چوارشەمەی #24 -06-1970# بە نوێنەرایەتی سەرۆک مستەفا بارزانی بەشداری کۆنگرەی نووسەرانی کوردی لە شاری بەغدا کردووە، لە ڕێکەوتی 10-01-1970 ئەندامی شاندی نۆ کەسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دانووستاندن لەبارەی ئۆتۆنۆمی بۆ باشووری کوردستان لەگەڵ کاربەدەستانی حکوومەتی ئێراق لە شاری بەغدا بووە، لە ڕێکەوتی 11-09--1971 سەرنووسەری ڕۆژنامەی برایەتی بووە، لە ڕێکەوتی #01-01-1974# سەرنووسەری ڕۆژنامەی برایەتی بووە، لە مانگی ئاداری ساڵی 1974 لەلایەن سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوولەوە بە ئەمینداری ئەمیندارێتی پەروەردە و فێرکردن و دواتر ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و لاوان دەستنیشان کراوە، لە ڕێکەوتی #28-04-1974# لە دوای دەستبەسەرداگرتنی ماڵەکەی خێزانەکەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێراقەوە بێ هیچ پێداویستییەک بەرەو ناوچە ئازادکراوەکان دەرکراون، ساڵی 1974 هاوکاری نووسەرانی ئێستگەی دەنگی کوردستانی لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولدا کردووە، لە ناوەڕاستی ساڵی 1974 تا سەرەتای ساڵی 1975 ئەمینداری گشتی پەروەردەی شۆڕشی ئەیلوول بووە دواتر بە دەرچوونی یاسای ئەنجوومەنی یاسادانان و ئەنجوومەنی جێبەجێکاری هەرێمی کوردستان بە پلەی وەزیری ڕاگەیاندن و ڕوشنبیری و لاوان و وەزیر زانیاری (پەروەردە) بە وەکالەت دەستنیشانکراوه، ساڵی 1974 لە دامەزرێنەرانی بەشی گوێگرتن (الأنسات) و بەشی ، لە مانگی کانونی یەکەمی 1974 پشتگیری لە چاپ دانی یەکەمین ساڵنامەی ڕەنگی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە، ساڵی 1975 لە گۆڤاری دەنگی کوردستان ئۆرگانی ئەمانەتی گشتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و لاوانی شۆڕشی ئەیلوول وتاری دەنووسی، لەسەرەتای ساڵی 1975 وەک وەزیری زانیاری هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆک مستەفا بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورستان سوپاس و پێزانینی پێ بەخشرا، لە ڕێکەوتی #5-10-1980#دا لە ڕێگای چوونی لە ماڵەوە بۆ سەر کار لەلایەن دەزگای هەواڵگریی ئێراقەوە دەگیرێت و شوێنبزری دەکەن و تا ئەمڕۆ بە فەرمی چارەنووسی دیار نییه. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بووە. [1]
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,042 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!