قادر محەمەد ئەمین ناسراو بە سەید قادر لەساڵی 1946 لە گوندی گۆلەمەی ناوچەی جەباری لەدایکبووە، لە ساڵی 1964 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە، لەگەڵ هەڵگیرساندنی شۆڕی نوێی گەلەکەمان سەید قادر یەکێک بووە لەو پێشمەرگانەی پەیوەندی کردووە بە شۆڕشی نوێی گەلەکەمانەوە پلەکانی پێشمەرگایەتی بڕیوە، خوالێخۆشبوو دوا پۆستی کە پێدرا پۆستی وەزیری پیشەسازی بو لە ساڵی 1997 توانی ئەو پۆستە زۆر بەسەرکەتووانە بەڕێوەبەرێت، ماوەی چەند ساڵێکە تووشی نەخۆشییەکی کوشندە بوبوو و لە ڕۆژی 15-10-2011 لە وڵاتی هیندستان کۆچی دوایی کرد.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 10,220 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!