عەبدولخالق عەلائەدین
لە بڵاوکراوەکانی ئەمینداری گشتی ڕۆشنبیری و لاوان
چاپی یەکەم ساڵی 1985 بەغدا
یونس ڕەئووف (1918 ز - 1947 ز) ناسراو بە دڵدار، یەکێکە لە شاعیرانی کورد زمان. ناوی تەواوی یونسی کوڕی مەلا ڕەئوفی کوڕی مەحموودی کوڕی مەلا سەعدی خادم ئەلسجادەیە و لە شاری کۆیە لەدایکبوە.
دڵدار لە ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1918 دا لە شاری کۆیە هاتۆتە ژیانەوە. لەبەرئەوەی ئەم وڵاتە لە ژێردەستی تورکەکاندا دەیناڵاند و میری نەخۆشەکەی تورکیاش، بەهۆی ئەوەوە لە شەڕی یەکەمدا شکابوو و تەواو پەرێشان و کەنەفت بوو، گرانی و قاتوقڕی و نەخۆشی و بێدەرەتانی، وەک هەموو وڵاتێکی گیرۆدەی دەستی شەڕ و وێرانی، ئەم کوردستانەشی ئابڵۆقە دابوو.
لەو گێژاوە سەختەدا دڵدار سەری هەڵداوە و هاتۆتە جیهانەوە. باوکی فەرمانبەرێکی بچووک بوە و لە تاو هەژاری و نەبوونی و گەڕان بە شوێن پاروە نانێکی ژیان و گوزەریدا، خێزانەکەیان زۆر تاڵ و سوێری و سارد و گەرمی چەشتوە، پاش ماوەیەک باوکی دەکەن بە فەرمانبەری سەرژمێری ڕانیە و لە تەمەنی دە ساڵیدا دڵدار دەخرێتە قوتابخانەوە و پۆلی یەک و دووی سەرەتایی لە ڕانیە تەواوکردوە.
دڵدار لە بارەی ژیانی ڕانیەوە دەڵێت: هەرچەند ڕۆژێکی چاک و چوار ڕۆژانیش نەخۆش بووم، سەرەڕای ئەوەش ڕانیەم هەر لەلا خۆش بوو، بە تایبەتی سەوداسەری قوللە بووم. هەر کاتێ چاک بووبامایەوە، مەلەم لە ڕووبارەکە و لە بن دار بییەکان ڕاوەچۆلەکەم دەکرد.
دوای ماوەیەکی کەم باوکی لەسەر فەرمانەکەی لادەبەن و ناچار بە ماڵەوە دەگەڕێنەوە بۆ کۆیە و خوێندنی سەرەتایی لە کۆیە تەواو دەکات. لە بارەی خولیای هۆنراوەی و چێژ لێ وەرگرتنی خۆیەوە دەڵێت: هێشتا لە قوتابخانەی سەرەتاییدا بووم، کە دیوانی حاجی قادری کۆییم زۆرتری لەبەر کردبوو، هەمیشە بە وردی سەرنجم لە هەڵبەستەکانی عەونی و ڕاجی و عاسی و حسێنی و هیرانی دەدا و لەبەریشم دەکردن، بەوانەش دابین نەبووم هەڵبەستی هەرکەسێکم دەستبکەوتایە دەمنووسیەوە و لەبەریشم دەکردن. بەتایبەتی هەڵبەستی وەفایی، کوردی، بێکەس، پێرە مێردم زۆر لەبەرکردن و هەر لەو ساڵەدا هەستم بەوە دەکرد، کە چێژ لە هەڵەبەست وەرگرم و زۆر گیرۆدەی بووم.
هەروەها لە بارەی سەرەتای خۆ تاقی کردنەوە بە شیعر دەڵێت: لە 1935 ز دا لە پۆلی یەکی ناوەندیدا بووم، کە دیوانی نالیم زۆر بەوردی خوێندەوە، هەڵبەستە جوانەکانی نالی لەگەڵ هەڵبەستە ئاگرینەکانی حاجی قادری لەسەر پێشەوایەتی وێژەی لە مێشکمدا شەڕیان بوو. ئەو کێشەکێشە دەرگای هونەری شاعیری لێکردمەوە، زۆر کەڵکەڵەی وام لە کەلەدا بوو حەزم دەکرد لە بۆتەی هەڵبەستەدا دایڕیژم. ئەوجا بەناو خەڵکیاندا بڵاوبکەمەوە و ئیتر هەر خۆم تاقیکردەوە.
دڵدار، یەکەمین هۆنراوەی لە ساڵی 1935 ز دا داناوە و لە ژمارەی 2ی ساڵی 1935 ز دا لە گۆڤاری ڕووناکی دا بڵاوکردۆتەوە.
لە ساڵی 1940 ز دا لە شاری کەرکووک قۆناغی دواناوەندی تەواو دەکات و ئینجا ڕوو دەکات بەغدا و چۆتە زانکۆی یاسا و ساڵی [1945] ز بڕوانامەی زانکۆی یاسایی وەردەگرێت و دەبێتە پارێزەر.
لە تەمەنی سی ساڵیدا بە ژەهراویبوون لە 1948.11.12 دا لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد و سەری جوانەمەرگی نایەوە.
Pirtûkê bixwînin: دڵدار: شاعیری شۆڕشگێڕی کورد
1,442 cara hatiye dabezandin
Daxwazê ji nvêser , wergêr û dezgehên belavkirinê dkeyin eger bu hewe baş nîne pertuka hewe li vêrê bît , dxwazîn me agehdar biken.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 9,341 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!