بازاڕ و قەیسەرییەکانی شاری سلێمانی
لە درووستبوونی سلێمانییەوە بەردەرکی سەرا و دەوروبەری ناوەندی شاری سلێمانی بووە، بۆیە دوکان و بازاڕ زیاتر ئەو ناوەی گرتۆتەوە، مێجەرسۆن لە گەشتەکەیدا بۆ ناوچەی سلێمانی لە ساڵی 1908 باسی (خانی عەجەم) و (خانی غەفوورئاغا) و قەیسەری وەسمان پاشا و قەیسەری نەقیب ئەکات، واتە لە پێش هاتنی مێجەرسۆنەوە ئەم خان و قەیسەرییانە لە سلێمانی هەبوون، ئێستا تەنیا قەیسەری نەقیب وەک خۆی ماوە بەڵام خان و قەیسەرییەکانی تر نەماون و شوێنەکانیان ئێستا دوکان و بازاڕە، لە دوای ئەمانەوە کە سلێمانی فراوان بووە و شەقامی تیا درووستکراوە لەسەر شەقامە سەرەکییەکان و سەنتەری شار و گەڕەکەکاندا بە سەدان دوکان و بازاڕی تیادا درووستکراوە.
خان و قەیسەرییەکانی سلێمانی لە سەرەتای سەدەی ڕابردوودا ئەمانە بوون:
ناوی شوێن
زانیاری
قەیسەری وەسمان پاشا
وەسمان پاشای کوڕی حەمە پاشای جاف درووستی کردووە و لە ساڵی 1974 دا سووتاوە و ئێستا جێگاکەی بازاڕێکی گەورەی لێ درووستکراوە.
قەیسەری نەقیب
شێخ مستەفای نەقیب کوڕەزای کاک ئەحمەدی شێخ درووستی کردووە و تا ئێستاش ماوە.
قەیسەری شێخ مەحمود
لە ساڵی 19166 درووستکراوە لە شوێنی مەیدانی برنجەکە بەرانبەر حەمامی سوورەت، ئێستا شوێنەواری نەماوە.
قەیسەری غەفوور ئاغا
لای مەزادخانەکەوە بووە، ڕووخاوە و ئێستا شوێنەکەی دوکان و بازاڕە.
خانی غەفوورئاغا
شوێنەکەی ئێستا کراوەتە بازاڕی مەحوی بەرانبەر خانەقای مەحوی.
خانی عەجەم
لە نزیک مەزادخانەکەوە بووە لە ناوبازاڕ و ئێستا شوێنەکەی کراوە بە دوکان و بازاڕە.
خانی عەبدوڵڵا درێژ
عەبدوڵڵا درێژ
خانی حاجی سەعید ئاغا
خۆی درووستی کردووە و موڵکی خۆی و دوو برایەتی.
خانە سووتاو
قادری کەریم دایەن درووستی کردووە و ئێستا بازاڕێکی گەورەی لە شوێندا کراوە بە ناوی بازاڕی خانەقا (بازاڕی جگەرە) وە.
خانی ڕسوومات
موڵکی حەمەئاغای برای حاجی سەعید ئاغا بووە.
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,107 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!