کتێبفرۆش و قاوەخانەی ماڵی وەفایی بۆ گوتوبێژی هزری و ئەدەبی بە فەرمی لە 03-03-2013 لەناو پارکی وەفایی لە هەولێر کراوەتەوە، بەڵام سێ ساڵێک پێش ئەو بەروارە وەک ناوەندێکی ڕۆشنبیری دامەزرابووە [1]. لە #14-07-2019# ماڵی وەفایی لە لایەن #فەرهاد پیرباڵ#ەوە دەسووتێندرێت و بە کامێرای تایبەتی خۆی تۆماری دەکات و دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی دەکاتەوە. ئەو نووسەرە هۆکاری سووتاندنەکە بۆ کێشەیەکی نێوان خۆی و ناوەندەکە دەگەڕێنێتەوە کە مافی خۆی لە چاپکردنی هەردوو کتێبی #پەتاتەخۆرەکان# و #ڕێبازە ئەدەبییەکان# کە لە #10-07-2019# لەلایەن هەمان ناوەندەوە بڵاوکرابووەوە وەرنەگرتووە، بەڵام سۆران عەزیز، خاوەنی ماڵی وەفایی بە #کوردستان24# ڕادەگەیەنێت: پێشتر لایەنی پەیوەندیدارم لە هەڕەشەکانی فەرهاد پیرباڵ ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام بە هەند وەرنەگیرا، ئەمڕۆ ئاگر لە هەوڵ و ماندووبوونی 10 ساڵ کارکردنی من بەردرا [2]. دواتر لە #29-01-2020# سۆران عەزیز لەو نووسەرە خۆش دەبێت و ئەویش داوای لێبووردن دەکات [3].
=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2012/72163/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=سووتاندنی ماڵی وەفایی، 2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2012/72163/0007.JPG=KTML_Photo_End=
ناونيشان: هەولێر، فلکەی زراعه، ناو پارکی وەفايی
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/mali.wafai/=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: ماڵی وەفایی=KTML_Link_Facebook_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 17,173 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!