سلێمانی، ئاوێنەنیوز: بەپێی ئەو ئامارە کە ئەمڕۆ، پێنجشەممە، وێنەیەکی تایبەت بۆ ئاوێنەنیوز نێردراوە، هاتووە، لە مانگی ئایاری ڕابردودا ئەم ڕووداوانە تۆمارکراوە، شەڕکردن 335حاڵەت، دزیکردن 17حاڵەت، ئاگرکەوتنەوە هەشت حاڵەت، ڕووداوی هاتوچۆ 55حاڵەت، کوشتن بەڕووداوی جیاجیا سێ حاڵەت، نەخۆش 18حاڵەت، نەوجەوانان 19حاڵەت، دۆزینەوەی مرۆڤ 16حاڵەت، برینداربوون 12حاڵەت، ونبوونی مرۆڤ دو حاڵەت، هاوکاری 78حاڵەت، جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن 11حاڵەت، دەست بەسەرداگرتنی کڵاشینکۆف پێنج حاڵەت، دەستبەسەرداگرتنی دەمانچە شەش حاڵەت، خۆخنکاندن دو حاڵەت.
هەر بەپێی ئامارەکەی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی، لە مانگی ڕابردودا ئەم ڕووداوانە تۆمارکراوە، دەستگیرکردنی سواڵکەر 35حاڵەت، گومانلێکراو دو حاڵەت، بەهانەوەچونی هاووڵاتییان 776حاڵەت، گیانلەدەستدان یەک حاڵەت، بێلانە دو حاڵەت، دەستبەسەراگرتنی ماتۆڕسکیل دو حاڵەت، گردبوونەوە سێ حاڵەت، دەستبەسەراگرتنی چەکی جۆری بادی دو حاڵەت، توندوتیژی خێزانی دو حاڵەت، لافاو لەچوار گەڕەکدا تۆمارکراوە، دۆزینەوەی کەلوپەلی جۆراوجۆر دو حاڵەت و سەرپێچی هاتوچۆ دو حاڵەت تۆمارکراوە.
هێزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی بەبەردەوامی و لەشە و ڕۆژدا مەفرەزەکانیان بەشێوەیەکی بەردەوام لەسەرجەم شەقامەکانی شاری سلێمانی لەئامادەباشیدان لەکاتی ڕودانی هەر حاڵەتێک هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی (104) بەبەردەوامی پەیوەندی بەم بەشەوە بکەن.
06-06-2013
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,886 car hatiye dîtin