نیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە 11ی تەمووز) باخێکی دیکەی شاری #خانەقین# ئاگری تێبەردرا، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیش نیگەرانن لە سووتاندنی باخەکان، داواش دەکەن ڕێگە لە گڕتێبەردانی ئەو باخانە بگیرێت، یان بەرپەرسان دەست لە پۆستەکانیان بکێشنەوە.
سەلام عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی بەرگری لە بەرژەوەندییە گشتییەکانی خانەقین، کە لیژنەکەیان لە ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی پێکهاتووە، بۆ خەندان، ڕایگەیاند : نیوەڕۆی ئەمڕۆ باخێکی دیکەی شارەکەمان گڕی تێبەردرا و بەپەلە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە بۆ کوژاندنەوەی.
ئاماژەی بەوەشدا، کە ماوە ماوە باخێک یان دوو باخ پێکەوە ئاگریان تێبەردەبێت، وتیشی : تا ئێستا نزیکەی (150) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە باخەکانی خانەقین کەوتوونەتەوە، ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانیمان.
ئه و چالاکوانە مەدەنییە، ئەوەشیخستەڕوو، لەسەر ئاگرتێبەردانی باخەکانی خانەقین، تائێستا کەس دەستگیرنەکراوە، وتیشی : دەنگۆی ئەوە هەیە، کە مەبەست لە سووتاندنی باخەکان ئەوەیە، زەوییە کشتوکاڵییەکان بکرێنە شوێنی نیشتەجێبوون، ئەمەش زیانێکی گەورەیە بۆ سەروەت و سامانی ناوچەکە و ژینگەکەشی، بۆیە داوا لە بەرپرسان دەکەین، یان ڕێگە لە گڕتێبەردانی باخەکان بگرن، یان دەستلەکار بکێشنەوە لە پۆستەکانیان.
#12-07-2013#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,866 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!