قاوەی تورکی!!!! ڕەنگە ئەم ناوە بۆ هەمووتان ئاشنا بێت و زۆربەیشتان ئەم قاوەتان خواردبێ. قاوەیی تورکی ناوێکە کە 80 ساڵ لەوە پێش لە سەر ئەم جۆرە قاوە نراوە - بەڵام لە ڕاستیدا ئەم قاوە تا پێش لە 80 ساڵ لەوە پێش و نزیک بە سەد ساڵ لەوە پێش ناوبانگێکی ناوچەیی و جیهانی هەبوو و تاجیران و کاسبکارەکان ئەم قاوەیان لە قوتوی سەد غرامی دەبرد بۆ وڵاتی فەرانسە و هەموو ئوروپا… لە گەڵ هاتنە سەر کاری مستەفا کەماڵ ئەتاتورک و دروستکردنی دەوڵەتی جمهوری تورکیە ناوی "قاوەی کوردی" وەک هەموو ناوەکانی تری لادێکان و شارەکان و کێوەکان کرا بە تورکی و ئەمر کرا بە هەموو کاسبکارانی تورکیە کە شتێک بە ناوی قاوەیی کورد بوونی نییە و دەبێ بڵێن قاوەی تورکی و بەداخەوە ئەو قاوە کە دەسرەنجی کرێکارانی کوردە بە ناوی قاوەیی تورکی لە دونیادا بڵاوی کردوە… ئەمە وێنەی ئەو قاوە کوردییە کە لە ژێرەوە دەیبینن کە ساڵی 1930 لە شاری پاریس دروست دەکرا و وێنەی سەربازێکی کوردە بە جل و بەرگی نیزامیەوە هی سەدەی پازدەی زاینی.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,810 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!