لەماوەی مانگی ئەیلولدا هەزار و 283 ماڵ بەهۆی زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی ئاوی خواردنەوەوە سزادراون و 171 ماڵیش بە شێوەی کاتی هاوبەشەکانیان بڕدراوە
.
ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە (خەندان)ی ڕاگەیاند: تیمەکانی بەشی زیادەڕەوی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە مانگی ڕابردودا ئەیلول، هەزار و 283 ماڵ و دوکان و شوێنیان، بەهۆی زیادەڕەوی کردن لە بەکارهێنانی ئاوی خواردنەوەوە سزاداوە، کە کۆی گشتی پارەی غەرامەکەش نۆ ملیۆن و 625 هەزار و 500 دینارە
.
راشیگەیاند: 171 شوێن بەهۆی بە فیڕۆدانی ئاو و نەبوونی تەوافه و شکانی بۆری ماڵەکانیان و دووبارە بوونەوەی بە فیڕۆدانی ئاوی خواردنەوە، هاوبەشەکانیان بۆ ماوەیەکی کاتی بڕدراوە.
داواشی لە هاوڵاتیان کرد، پابەندبن بە ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوه و ئاوی خواردنەوە بە فیڕۆ نەدەن، بۆ ئەوەی هەموان بەبێ کەموکوڕی ئاوی خواردنەوەیان بەر بکەوێت.
- 02-10-2013
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,942 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!