خەندان هێڤی خالید
لە سلێمانی کۆتایی بە وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران هات و تا ئێستا 143 تەن گەنم وەرگیراوە، کە 80 هەزار تەنی لە دەرەوەی سلێمانی و 63 هەزار تەنی لە ناو شاری سلێمانی بووە، بە سێ پلەش گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.
جەمال ئیسماعیل، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بە (خەندان) ی ڕاگەیاند: لە ساڵی 2013 دا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 143 تەن گەنم لە ڕێگەی پێنج بنکەوە لە جوتیاران وەرگیراوە، بنکەی سلێمانی کە سایلۆ بووە، بکەی سیروان، بکەی کەلار، بنکەی شارەزوور و بنکەی ڕانیە.
وتیشی: "لە بنکەکانی دەرەوەی شاری سلێمانی 80 هەزار تەن گەنم وەرگیراوە، لەبنکەی سایلۆی سلێمانیش 63 هەزار تەن وەرگیراوە، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە گەنم لە گۆڕەپانی سایلۆی سلێمانیدا نەماوە، باران زیانی پێنەگەیاندوە، هەمووی براوەتە گەنجینەکانەکانەوە و بەردەوام دەنێردرێت بۆ ئاشەکان".
راشیگەیاند: سێ پلەی گەنم هەیە، هەر پلەی بە نرخێکە، پلە یەکی تەنی بە 792 هەزار دینارە، پلە دووی 682 هەزار دینار، پلە سێی 572 هەزار دینارە.
- 11-11-2013
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 13,067 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!