دوای ئەوەی دوێنێ سێ کرێکار لە سنوری پارێزگای هەولێر گیانیان لەدەست دا، ئەمڕۆش بەهەمانشێوە سێ کرێکاری تر بەرووداوی جۆراوجۆر گیانیان لەدەست دا، بەمەش لەماوەی نۆ ڕۆژدا نۆ کرێکار لە هەولێر گیانیان لەدەست داوە".
حەسەن ڕەمەزان لێپرسراوی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 20 سێ کرێکار بە ڕووداوی جۆراوجۆر گیانیان لەدەست دا.
حەسەن ڕەمەزان وتی: "یەکێک له و کرێکارانە لە گەڕەکی ئازادی شاری هەولێر بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا"، ئاماژەی بەوەشدا کە دوو کەسەکەی تر کە برای یەکترن لەسەر ڕێگای هەولێر گوێر لەناو کارگەیەکی دروستکردنی شیشی خانوو گیانیان لەدەست داوە.
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە: ئەو ڕووداوە لەکاتێکدایە دوێنێ سێ کرێکاری تر لەناو پاڵاوگەیەکی نەوت گیانیان لەدەست دا، بەمەش لەماوەی نۆ ڕۆژی ڕابردوودا نۆ کرێکار بەشێوەی جۆراوجۆر لە هەولێر و دەوروبەری گیانیان لەدەست داوە، لەماوەی ئەمساڵدا 28 کرێکار لە هەولێر گیانیان لەدەست داوە.
روونیشیکردەوە کە نوێنەری لقی هەولێری سەندیکای کرێکاران سەردانی شوێنی ڕوداوەکانی کردووە و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی تایبەتی پێکهێناوە، لەماوەی ڕابردووش چەندین کۆمپانیای داوەتە دادگا بەهۆی خراپی شوێنی کارکردنی کرێکاران.
- 20-11-2013
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,769 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!