#کەرکووک#، عومەر غەریب
د.نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک، دەزگا خزمەتگوزارییەکانی شارەکەی ڕاسپارد، هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بەزیاترەوە خزمەت بەکەرکووک بکەن.
ئەم ڕاسپاردەیەی پارێزگاری کەرکووک، دوێنێ لەکۆبوونەوەیەکیدا هات لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە، تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەو کارو پڕۆژانە کرا کە ساڵی ڕابردوو لە کەرکووک کراون.
لەکۆبوونەوەکەدا ئەوە ڕوونکرایەوە، لەسێ ساڵی ڕابردوودا لە بواری ڕێگاوباندا 370 پڕۆژە بەبڕی 165 ملیار دینار، لە بواری پەروەردەدا 504 پڕۆژە لە کەرکووک جێبەجێ کراون، لە بواری شارەوانیشدا 271 پڕۆژە بەبڕی 613 ملیار دینار ڕادەستی 168 بەڵێندەری جیاواز کراون، هەر لە بواری شارەوانییەکاندا لەشارۆچکەو ناحییەکانی کەرکووک، 85 پڕۆژە جێبەجێ کراون. لە بواری پڕۆژەکانی ئاویشدا 108 عەمبارو 31 وێستگەی پاڵاوتن دانراونو 10 بیر لێدراوەن و بڕی پڕۆژەکانی ئاویش 175 ملیار دینار بووە. لە بواری کارەباشدا بۆ باشکردنی دۆخی کارەبا کە ئێستادا 17 -18 کاتژمێر کارەبای ڕۆژانە بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت، ئەوەش لە ڕێگای بڕە کارەبای ناوەند کە 435 مێگا وات و هاوکات ئەو 265 مێگا واتەیە ئیدارەی کەرکووک لەوەبەرهێنێکی هەرێمی کوردستانی دەکڕێت.
-06-01-2014
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 10,356 car hatiye dîtin