لەکاتێکدا گەرمیان بودجەکەی ئەوەندە نیە کە بەشی خزمەتگوزاریەکانی خۆی بکات، لەکاتێکدا زۆرینەی فەرمانگه و بەرێوەبەرایەتیەکانی سنورەکە لەبەر بێ بینای و نەبونی بودجەوە لە ناو خانو و بینای کرێدان، کەچی هەواڵی ئەوە بڵاو بوەتەوە کە لەسەر بودجەی گەرمیان پارە بۆ کڕینی پێداویستی قەزای خانەقین دانراوە.
ئێمە هەرگیز دژ بەوە نین خانەقین شارێکی ئاوەدان بێت و بەڵکو هەمومان ئه و شارە بە شارێکی گرنگ دەزانین و دەیان ساڵیشە ناوچەی گەرمیان و ڕۆڵەکانی بۆ ئەم ناوچەیە قوربانیان داوه و لە ڕزگار کردنی ئه و شارە شەهیدیان داوە. بەڵام مەعقول نیە لە بودجەی گەرمیان به و شارە بدرێت لەکاتێکدا هەم ئه و شارە بودجەی خۆی هەیه و بگرە لە دوو سەرچاوەوە بودجەی بۆ دێت و هەروەها گەرمیان بودجەکەشی بەشی خۆی ناکات چ جای ئەوەی بدرێت بە ناوچەیەکی تر.
ئەگەر خانەقین خزمەتگوزاری تیا نییە ئەوا خەتای کەس نیە تەنها ئه و بەرپرس و نوێنەرانە نەبیت کە ساڵانێکە ئه و شارە دەدۆشن و هەرچی باخ و کۆشک و تەلار و بودجەیان هەیە بردوه و وێرانەیەکیان بۆ خەڵکەکەی جێهێشتوە. ئێستاش کە بودجەی گەرمیان دەچێت بۆ خانەقین هەم دەچێتە خزمەت ئه و بەرپرسانەوە.
بۆیە ئێمە لێرەوه و وەکو ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی گەرمیان ڕایدەگەیەنین کە نەک هەر دژی ئه و کارەین، بەڵگو ڕێگریشی لێدەکەین. هۆشداری دەدەینە بەرپرسان کە هەنگاوی وا نەگرنە بەر چونکە بەپێچەوانەوە ئێمە کاردانەوەی توند و جدیمان دەبێت. ئەگەر لەسەرهەرچی سازش بکەین ئەوا لەسەر هەق و مافی گەرمیان و گەرمیانیەکان سازش ناکەین و هەرگیز ڕێگەنادەین قوتی خەڵکی گەرمیان بۆ شوێنی تر ببرێت.
14-01-2014
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,435 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!