خەندان-رەڤەند گوهەرزی
بەڕێوەبەری کارگێڕی لە نەخۆشخانەی سوتان و جوانکاری دهۆک ئاشکرایکرد، لە ماوەی سێ مانگی ئەم ساڵدا 27 ڕووداوی سوتان ڕوویداوە و لە ناویاندا دوو پیاو هەیە کە ئاگریان لە خۆیان بەرداوە.
محەمەد زیاد، بەڕێوەبەری کارگێڕی لە نەخۆشخانەی سوتان و جوانکاری لە دهۆک تایبەت بە خەندانی ڕاگەیاند: "لە مانگی یەکەمی 2014 دا لە سنووری پارێزگای دهۆک هەشت ڕووداوی خۆ سوتاندن ڕوویداوە و زۆر بەیان ژن بوون".
وتیشی : "لە مانگی شوباتدا11 ڕووداوی خۆ سوتان دروست ڕوویداوە، کە لە نێوانیاندا پیاوێک لەگەڵ 10 ژن هەر هەموویان گیانیان لە دەست داوە".
بەڕێوەبەری کارگێڕی لە نەخۆشخانەی سوتان و جوانکاری دهۆک ئەوەشی خستەڕوو: "لە سەرەتای مانگی ئازاری تا ئێستا هەشت ڕووداوی خۆ سوتان دروست بوونە و کە شەش له و حاڵەتانە ژن بوون و یەک منداڵ و پیاوێک هەر هەموویان گیانی لە دەست داوە".
محەمەد زیاد، ئاماژەی بەوەشکرد: "یەکێک له و حاڵەتانە ژنێک کاتێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە منداڵە دوو سالانەکەی لە باوەش گرتووه و لەگەڵ خۆی سوتاندویەتی، بۆیە دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە".
بەپێی قسەی ناوبراو ڕێژەی زۆربەی ئەوانەی ئاگری بەخۆیانەوە ناوە لە سەدا 70 زیاتر بووە و پێشبینی دەکرێت لە 2014دا ڕێژەی خۆسوتان لە پارێزگای دهۆک زیاتر بێت لە چاو ساڵی ڕابردوو".
- 20-03-2014
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,954 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!