یەکێکە لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی شاری #سلێمانی#.
عەباس مەحمود ئەحمەد، ناسراو بە (عەباس ئەبوشوارب) ساڵی 1937 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و نازناوەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی دانانی (سمێڵی) یەوە.
ئەو پیاوە ساڵی 1948 دەستی بە کەبابچێتی کردووە وەک (شاگرد) لای وەستا (مامەلی) لە بازاڕی سەڕاجەکان.
هاوژین عەباس، کوڕی عەباس ئەبوشوارب، باسیکردووە کە باوکی لە ساڵی 1963 تا 1974ەوە ڕوویکردووەتە شاخ و پێشمەرگایەتی کردووە، پاشان لە 1974ەوە تا 1980 دووبارە هاتووەتەوە سەر پیشەکەی، دواتریش لە 1980 تا 1983 لە شاری بەغدا کەبابخانەی داناوە و لە 1983یشەوە گەڕاوەتەوە سلێمانی.[1]
ڕۆژی 09-12-2014 کۆچی دوایی کردووە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 12,371 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!