بەبۆنەی چل ساڵەی شەهیدبوونی کچە خەباتکار وشۆڕشگێری گەڵەکەمان لەیلا قاسم ڕێزدار سەرۆکی هەرێم پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و دونیا کرد،پەیامێکی لەو جۆرە لە بۆنەیەکی وەهادا لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە، بایەخی تایبەتی و مانای قوڵ دەگەیەنێت سەبارەت بە بڕوا ومتمانە بە خەباتی ژنان و لێهاتوییان لەگشت بوارەکاندا لەلایەن باڵاترین پێگەی دەسەڵاتەوە و شانازیە کەئافرەتانی کوردستان تەنانەت لەبەردەم پەتی سێدارەشدا دوژمنان لەبەرپێیاندا دەلەرزن، لەیلا قاسم و دەیان شەهیدی ئافرەتی دیکە، سەدان ژنانی قوربانیدەر و خەباتگێر ولێهاتوی کوردستان، ئەوە دووپات دەکەنەوە کە تواناکانی ژنان هیچیان کەمترنیە لەتواناکانی پیاوان، ئەگەر دەرفەتی کار وخەباتیان بۆ برەخسێ. هەر لێرەوە داواکارین لە حزبە سیاسیە تێکۆشەرەکانی کوردستان کە لەسەروبەندی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و پۆستە باڵاکانی دیکەدان، دەرفەتی یەکســــان بۆ ژنان بڕەخسێنن بۆ وەگەڕخستنی تواناکانیان لەبەڕێوەبردنی هەرێمەکەمانداو بەشداری بەرچاویان لە کابینەی نوێدا، دڵنیاشین لەوەی کەئافرەتانی لێهاتوو بۆ هەڵگرتنی ئەو ئەرکانە کەم نین. چاوەڕوانی هەڵویستی حزبەکانین لە دەستنیشانکردنی کاندیدەکانیان بۆ ئەو پۆستانە هەروەها هەڵوێستی ئیجابی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی (راسپیردراو بەپێکهێنانی کابینەی نوێ) لەو ژنانەی کە کاندید دەکرێن بۆ ئەو پۆستانە.
پەخشان زەنگنە
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,080 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!