کۆنسوڵی گشتیی میسر لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، قەبارەی ئالوگۆڕی بازرگانیی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان لە نێوان 70 تا 100 ملیۆن دۆلارە، ئەم ڕێژەیەش قابیلی زیادبوونە بۆ دوو بەرامبەر.
بەپێی هەواڵێکی سایتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سلێمان عوسمان کۆنسوڵی گشتیی میسر لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە، بۆ ئەمساڵ ئالوگۆڕی میسر و هەرێمی کوردستان دوو بەرامبەر زیاد دەبێت، ئەویش ئەگەر ئه و پرۆژە و ڕێککەوتنانەی پلانیان بۆ داڕێژراوە جێبەجێ بکرێن.
ئه و لێدوانەی کۆنسوڵ لەمیانەی ڕێوڕەسمی شەست و دووەمین ساڵیادی ڕۆژی نیشتمانی میسر هات، کە لە 4ی یونیۆ لە هۆڵی هوتێل ڕۆتانا لە پایتەختی هەرێم بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی حکومی و ئەندامانی سلکی دیپلۆماسی میسری و ژمارەیەکی زۆری ڕەوەندی میسری لە هەرێم بەڕێوەچوو.
کونسوڵی میسر ئەوەشی خستەڕوو: ئێستا هەوڵی جیدی لە ئارادان بۆ بە یاساییکردنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوولا لە بوارەکانی پیشەسازی و بازرگانی، ئەمەش جگە لە ئیمزاکردنی چەندین گرێبەستی تایبەت بە پرۆژەی بازرگانی لە نێوان هەرێم و میسر.
ئەوەشیخستەڕوو: کەشوهەوای ئارام و سەقامگیر لە هەرێم، هانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی میسڕی دا کە لە هەر هەفتەیەکدا چوار گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەولێر و قاهیرە بەڕێوە ببات.
راشیگەیاند: وڵاتەکەی خەریکی کارکردنە بۆ لابردنی هەموو ئه و تەگەرانەی کە ڕێگە لە ئالوگۆڕی گەشتوگوزاری دەگرن بەتایبەتی لەبارەی چوونی گەشتیارانی کورد بۆ میسر و هەماهەنگیکردن لەگەڵ لایەنە باڵاکان و کۆمپانیاکانی گەشتوگوزاری لەمبارەیەوە.
- 07-06-2014
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,398 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!