- دانیشتووانی شارۆچکەی سەعدییە 12 تەرمیان دۆزییەوە کە سەرجەمیان بە گوللە کوژراون، کە پێدەچێت لە شەڕی نێوان گروپە توندڕەوەکان کوژرابن و تەرمەکانیان بەجێمابێت.
- تەرمی دوو کوردی شەبەک لە ناوچەی گۆگجەلیلی سەر بە پارێزگای موسڵ دۆزرایەوە.
- شەش پاسەوانی بارەگای ڕۆژنامەی (التاخی) و بەرپرسی ئەمنی ناوچەکەش کە ڕائیدێکی عەرەبە، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە دەستبەسەرکران بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت لەسەر ڕووداوی هێرشکردنە سەر بارەی ڕۆژنامەکە لە بەغدا.
- ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە گوماندەکرێت دەستیان لەو تەقینەوە خۆکوژییەدا هەبێت، کە 17 پێشمەرگە تێیدا بوونە قوربانی.
- وتەبێژی ڕەسمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە حسابی بانکی داهاتەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە هالک بانکی تورکیا جێگیرکرا و سێ کەسیش دەتوانن بیجوڵێنن.
- لە دوو گەرەکی شاری کەرکووک دوو بۆمب تەقییەوە و بە هۆیەوە کەسێک بریندار بوو، تەقینەوەکانیش زیانی ماددیان بەدواوە بوو.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 11,228 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!