بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای بەردەرەش لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی-دا ئاماری شەش مانگی ڕابردووی ڕووداوەکانی شارۆچکەکەی ڕاگەیاند.
سەعید محەمەد، ئاوێنەنیوز: عەقید زەیدان هەرکی، بەرێوەبەری پۆلیسی قەزای بەردەرەش، ڕایگەیاند، لە شەش مانگی ڕابردوودا (590) کێشه و ڕووداو هەبووە، لەوانە(172) کێشە لەلایەن دادگاوە داخراوە، (198) کێشە لە دادگای بەردەرەش گواستنەوە (احالە)ی بۆ کراوە، لەگەل ئەوەش (220) کێشەش ئێستا لە ژێر لێکۆلینەوەدایە.
وتیشی، لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا تەنها 2 حاڵەتی کوشتن هەبووە، هەروەها 57 حاڵەتی هاتووچۆ هەبووە، کە 13 کەس بوونەتە قوربانی.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕووداوەکان لەچاو ساڵی ڕابردوودا کەمی کردووە.
- 16-07-2014
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,617 car hatiye dîtin