لە نیوەی مانگی ئابی ئەمساڵەوە بە بەراورد لە گەڵ ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی سزای دژەمرۆڤانەی لەسێدارەدان لە ئێڕان لە سەدا (50) زیادی کردووە و، ئەمەش نیگەرانی لای چالاکوانانی مافی مرۆڤ درووست کردووە.
ناوەندی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران هەرانا، لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند کە لە دوو هەفتەی سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە، (32)کەس لە ئێران لەسێدارەدراون کە (2)ژنیش لەناویاندابووە.
هاوکات سزای (20) کەس له و (32) کەسە بە شێوەیەکی نهێنی و بە بێ ڕاگەیاندراوی ناوەندی قەزایی و ئەمنی جێبەجێ کراوە. تەنیا لەسێدارەدانی (12) کەس لە لایەن دەوڵەتەوە ڕاگەیەندراوە و (4) یان لەبەرچاوی هاووڵاتیان و ڕای گشتی لەسێدارە دراون.
بەراوردێک لە گەڵ نیوەی مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو نیشانی دەدا کە،(13) کەس لەسێدارەدراون و لەوانە (3) کەسیان بە شێوەیەکی نهێنی بووە.
بە پێی ئه و ئامارە، بە ئاسانی دەردەکەوێت کە جێبەجێکردنی سزای سێدارە سەرەڕای داوای ناوەندە نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بەردەوامە و تەنانەت ڕێژەکەی بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار سەدا (50) زیادی کردووە.
هەروەها دەردەکەوێ کە ڕژێم تا دێ لە تاریکیدا مرۆڤەکان لەسێدارە دەدا، ئەمەش گومانی ڕای گشتی لە بێتاوانیی لەسێدارەدراوان زیادتر دەکات.
جێی ئاماژەیە ئێران دوای ووڵاتی چین لە پلەی دووەم دایە بۆ لەسێدارەدانی مرۆڤەکان و، بە بەراوردکردنی ئامارەکان بە گوێرەی ڕێژەی دانیشتوانی هەر دوو ووڵات، پلەی یەکەم بەر ئێران دەکەوێت.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,571 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!