شێرکۆ فەتاح (لەدایکبووی 28ی تشرینی دووەمی 1964، لە بەرلین) نووسەر و ڕۆماننووسی ئەڵمانیی کوردی باشووری کوردستانە. کتێبەکانی شێرکۆ کە بە زمانی ئەڵمانین، تیشک خراوەتە سەر پێکدادانەکانی کوردان لە سنووری کوردستان بەتایبەت لە ئێران، عێراق و تورکیا. شێرکۆ چەندین خەڵاتی بەهۆی بەرهەمەکانییەوە بەدەستهێناوە لەوانە خەڵاتی ئەدلبێرت ڤان چامیسۆ.
شێرکۆ فەتاح تا ئێستا(2014) پێنج ڕۆمان و کۆمەڵەچیرۆکێکی بڵاو کردووەتەوە: سەرسنوور، ڕۆمان 2001، دۆنی، چیرۆک 2002، مامەچکۆل، ڕۆمان 2004، کەشتیی تاریک، ڕۆمان 2008، نیشتیمانێکی سپی، ڕۆمان 2011 دواشوێن، ڕۆمان 2014.
شێرکۆ فەتاح، ساڵی 1964 وەک کوری باوکێکی کوردی خەڵکی سلێمانی و دایکێکی ئەڵمان لە بەرلین لەدایک بووە، برازای ڕۆماننووس و ڕووناکبیری کۆچکردووی کورد، ئیبراهیم ئەحمەدە. سەرەتای منداڵیی لە ئەڵمانیای شەرقی بەسەر بردووە، له و نێوەندەدا چەند جارێک لەگەڵ باوکیدا سەردانی عێراقی کردووه و بۆ ماوەی درێژخایەن ماوەتەوە. ساڵی 1975 بە خاو و خێزانەوە گواستویانەتەوە بۆ نەمسا و دواجار بۆ ڕۆژئاوای بەرلین.
فەتاح لەوێ فەلسەفە و مێژووی هونەری خوێندووە. له و دەمەشدا چەند جارێک سەردانی کوردستانی کردووەتەوە. هاوکات لە 20مین فێستیڤاڵی گەلاوێژدا شێرکۆ فەتاح هاتە سلێمانی و بەشداریی فێستیڤاڵەکەی کرد.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,582 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!