ساڵی 1973 لەگوندی گامێش تەپەی ناوچەی شارەزوور لەدایکبووە، ساڵی 1991 لەهێزی 3ی هەڵەبجەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێتە پێشمەرگە. شەهیدی نەمر بەشداریی لەزۆربەی نەبەردییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا کردووه و ڕۆژی 10-04-2014 پەیوەندی بەهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە دەکات و لەئاسایشی شارەزوور چەکی پاراستنی ئەمنیەتی هاووڵاتیان دەکاتە شان. وەک کارمەندێکی ئاسایش ڕۆڵێکی ئازایانە دەبینێت، لەسەرەتای شەڕی داعشەوە بەشداریی لەشەڕەکاندا دەکات، تارۆژی 12ی ئابی ئەمساڵ لەشەڕێکی دەستەویەخەدا لەناوچەی نەقشبەندی نزیک جەلەولا، شەهید دەبێت و دوای خۆی 3 منداڵی چاوگەش بەناوەکانی هاوکارو سۆزیارو هێڤار بەجێدەهێڵێت.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,080 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!