شەهید توانیویەتی تاوەکو پۆلی دووەمی ناوەندی بخوێنێت، خانەوادەکەی خەڵکی ناوچەی قۆرەتووی سەر بەقەزای خانەقینن و دواتر لەگەرمیان نیشتەجێبوون، حاجی بەدرەدین-ی باوکیشی چەند جارێک وەکو خۆبەخش بەشداری شەڕەکانی جەلەولاو دەوروبەری کردووە دژی داعش. شەهید عەباس ئەزمونی زیاتر لە 10 ساڵ چەکداری هەبوو، نیوەی 25 ساڵی تەمەنی لەپێشمەرگایەتیدا بەسەربردبوو، هەر ئەوەش بوو وایکرد سەدان کیلۆمەتر لەناحیەی ڕزگاری سەر بەگەرمیانەوە ببڕێت و بۆ شەڕی داعش بگاتە گوێڕ، هیچ کاتێک سڵی لەشەهیدبوون نەدەکردەوە.
دواین وەسییەتی ئەمە بووە کە بە هاوسەرەکەی (نەسرین)ی وتووە: شەش ڕۆژ پێش شەهیدبوونی گەڕایەوە بۆ بەرەکانی شەڕ، بەمن و دایکمی وت ئەمانەتی ئێوەو ئەم ماڵە، من ئەڕۆم بەخوا نایەمەوە، ئەو پێشتریش هەر ئەیوت شەهید ئەبم، بەڵام ئەمجارە زۆر بەجددی وتی، قسەکەشی ڕاست دەرچوو
لە #10-01-2015# لە شەڕی هێزەکانی پێشمەرگە و داعش لە گوندی سوڵتان عەبدوڵڵا، لە ناحیەی گوێر شەهید بووە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 11,424 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!