گەلی ئازادیخوازی کوردستان
هێزی پێشمەرگەی قارەمان
کەسوکاری شەهیدان
ڕۆژی 18ی 5ی 2015، هێزە کوردستانییەکان لەسەر بانگهێشتی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئەندامانی وەفدی سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ ئەمریکا و هەنگاریا و چیک، بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر سەفەری سەرکەتووی وەفدەکە کۆبوونەوە.
سەرەتا، جەنابی سەرۆکی هەرێم باسی کۆبوونەوەکانی کرد لە ئەمریکا، لەگەڵ جەنابی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەڕێز جێگرەکەی و گەورە کاربەدەستەکانی وڵاتەکە. لە کۆبوونەوەکەدا، جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دۆخی عێراق، کوردستان، شەڕی داعش و کێشە جۆراوجۆرەکانی ڕوون کردۆتەوە. بەرپرسە بەڕێزەکانی ئەنجوومەنی سێنات، وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی بەرگری و ناوەندە جیاوازەکانی دەربەست بە دۆخی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خۆشبەختانە، تێکڕا، ڕێزێکی بێ ڕادەیان بۆ گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگە هەبوو. هاوکات، بەچاوی ڕێزی سیاسی و مرۆییەوە، سەیری داڵدەدانی زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو دەربەدەری عێراق و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، بە تایبەت مەسیحییەکان و ئایینزاکانی دیکە، لە کوردستاندا کرا.
لەکۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی و کاربەدەستە بەڕێزەکانی دیکەدا، سەرۆکی هەرێم و وەفدی یاوەری، بە دڵنیاییەکی ساسیی جیاواز لە قوناخەکانی ڕابردوو، سەبارەت بە پشتیوانیی کورد و سیاسەتی چارەنووسی گەلی کوردستان، گەڕانەوە. ئەم دڵنیاییە، لە وڵاتێکی وەکو ئەمەریکا و بە بەشداریی سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی لە کۆبوونەوەی ڕەسمیدا، دەیسەلمێنێ، کە هەموو سیاسیەکانی ناوچەکە و عێراق و کوردستان، سەرباری ئەم شەڕە نەگریسەی داعش، کە بۆ ئەم قۆناخە، ئەرکی سەرەکیی گەلی کوردستانیشە، داعش و پیلانەکانی لە عێراق و ناوچەکەشدا ورد و خاش بکرێت، بەڵام هاوکات، گەلی کوردستان مافی خۆیەتی، چارەی خۆنووسینی، لەبەردەم ئەگەرەکاندا بکاتەوە.
لە سەردانی هەنگاریاشدا، لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی وڵاتەکە و سەرۆکوەزیران و سەرۆکایەتیی پەرلەمان، تاوتوێی دۆخی عێراق و کوردستان و ناوچەکەش کراوە، لەو کۆبوونەوانەشدا، جگە لە دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی هێزی پێشمەرگەی و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، ئامادەیی تەواوی پشتیوانی بۆ گەلی کوردستان و پێشمەرگە، پێشان دراوە.
دوا وێستگەی سەردانی سەرۆکی هەرێم و هەڤاڵەکانی، وڵاتی چیک بووە. لە چاوپێکەوتنی سەرۆکی وڵاتەکە و گەورە بەرپرسانی، دۆخی عێراق، کوردستان، شەڕی بەرگری و پێشمەرگەیان بۆ باس کراوە. خۆشبەختانە، بەڕێز سەرۆکی کۆماری چیک و گەورە کاربەدەستانی تریش، بە وردی لە دۆخی کوردستان و ئامانجەکانی گەلەکەمان، ئاگادار بوون و ئامادەیی ئەوپەڕی پشتیوانی سیاسی و سەربازی و ئابووریی کوردستانیان داوە و گفتیش دراوە درێخی لە پشتیوانیمان نەکەن.
جەماوەری کوردستان:
هێزە بەشدارەکانی کۆبوونەوەکە، دوای گوێگرتن لە جەنابی سەرۆکی هەرێم و ڕاپۆرت و کێشمەکێشی نەوت، لەلایەن بەڕێز جێگری سەرۆکی حکوومەتەوە، کۆبوونەوە، سەردانەکانی وەفدەکەیان بە سەرکەوتووترین سەردانی سیاسی، ڕەسمیی سەرۆکایەتیی هەرێم، زانی و ئامادەیی تەواویان دەربڕی کە هەر بڕیارێکی هاوبەش، ببێتە مایەی دەستەبەری سیاسی مێژوویی، بۆ ئەم قۆناخە هەستیار و پڕ لە ئاڵوگۆڕە، دوای لێکدانەوەی هەمەلایەنەی ئەگەرەکانی و لێکەوتەکان، هەموو لایەنەکان، لەو باوەڕەدابوون، دەبێ هاوهەڵوێست و هاو ئاراستە بین. چیش پێویستە بۆ ئەوەی تەنگوچەڵەمە هەتا ئێستا چارەسەر نەکراوەکانی سیستمی حوکمڕانی و داوودەزگەکانی، لە بازاڕی ئازاد، یان هەر بوارێکی دیکە، چارەسەر بکرێن، بۆ ئەوەی متمانەی هێزەکان و ڕای گشتی، باشتر بسازێنین، دەبێ هەنگاوی پراکتیکی بۆ هەڵبگرین.
لە کۆبوونەوەکەدا کێشەی نەوت، بەشیکی گرینگی باسەکان بوو. کۆبوونەوە هیوادارە حکوومەتی عێراق و دەوڵەتمەداری حکوومەتەکە، چیتر دەستی بە دەستی بە مافی سامان و داهات و بودجە و مووچەی بڕیار لێدراوی هاوبەشی حکوومەتی عێراق و کوردستان، نەکات، بەڵکو بە زووترین کات دەبێ ئەم کێشەیە چارەسەری یاسایی بکرێت. تەنها ئەوەش دڵنیایی دەداتە ئارامکردنی پەیوەندیی سیاسیی نێوان هەولێر و بەغدا. بۆ ئەم چارەسەرەش، تەواوی هێزە سیاسییەکانی عێراق، بەرپرسیارن بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و بڕیارە هاوبەشەکان، هەڵوێستی کاریگەرتر و ڕوونتریان هەبێت.
وەکو تر، هێزە بەشدارەکانی کۆبوونەوە، پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، کە ڕێگە چارەسەری ئابووری و دەستەبەری ژیان و بژێوی خەڵک، بکەن. لەم بارەیەوە، جەخت کرایەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یاسای شایستە داراییەکانی ژمارە 5ی ساڵی 2013 پەرلەمانی کوردستان، وەکو بنەمای سیاسەتی ئابووری، پەیڕەو بکات.
کۆبوونەوە، بە سۆزی نەتەوەیی و خۆشەویستییەکی فراوانەوە، قارەمانێتی و قوربانییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لەبەرچاو گرت و ئامادەییان دەربڕی، هەموو پشتیوانییەکی بکەن. ڕاسپاردەشی بۆ حکوومەت ئەوەیە، بە زووترین کات تەنگوچەڵەمەی هێزی پێشمەرگە چارەسەر بکرێت، چارەسەریش بۆ پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان لەپێشەوەی ئەرکەکانمانە.
سڵاو بۆ شەهیدان
هەر بژی هێزی پێشمەرگە
تۆکمە بێ ڕیزی هێزە سیاسییەکانی کوردستان
18-05-2015