بەهۆی وەرزی گەرما و وشکبونی پوش پاوان و نزیکەی 194 هەزار دۆنم زەوی و پوش و پاوان و ڕەز و باخ سووتاوە، کە 50 دۆنمیان گەنمی جوتیارێک بووە.
لە لێدوانێکی نووسراودا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، تیایدا عەقید هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "بەهۆی وەرزی گەرماو وشکبونی پوش پاوان و زۆر جار کەمتەرخەمی هەندێک لە هاوڵاتیان یاخود جوتیاران ڕۆژانە ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە ڕوو دەدات".
دەشڵێت: "خۆشبەختانە بەهۆی ئامادەباشی هێزەکانی پۆلیسی دارستان توانراوە لەهەر جێگایەک ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبێت، بەزووترین کات بگەنە شوێنی ڕووداوەکە و لە کەمترین ماوەدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت".
عەقید هێمن ئاماژەی بەوەشکرد: ئه و ئاگرانەی لەماوەی ئەم چەند ڕۆژیی ڕابردوودا کەوتوەتەوە:
1- زیاتر لە (193.808) سەدوو نەوەدو سێ هەزارو هەشت سەدوو هەشت دۆنم (پوش و پاوان) و داری سروشتی بووە جگە لە 50 دۆنم گەنمی جوتیارێک سووتاوە.
2- سلێمانی سنووری گیارە، عازەبان، پوشێن، دووکانیان
3- هەڵەبجە سنوری، شاخی دارە ڕەش، قاینەجێ، ماوەت، گوندی باناڵێ
4- دووکان گوندی بیران، شێخ زەینەل، ناحیەی سوورداش، دووئاوان، سورقاوشان
وتیشی: "هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکان بۆ بۆ هەورە برسکە و کەمترخەمی هاوڵاتیان و فڕێدانی جگەرەیی نەکوژاوە دەگەڕێتەوە".
عەقید هێمن داواشی لە هاوڵاتییان کرد، با بەهەموومان ژینگەی سروشتی کوردستان بپارێزین بەتایبەتی لەم وەرزەدا کە هاوڵاتیان ڕوو دەکەنە دەشت و چیاکان، زۆر دڵنیابن لە پاشماوەی ئه و ئاگرانەی دوای خۆیان بەجێیان دەهێڵن بۆ ئەوەی کارەساتی گەورە ڕوونەدات.
- 07-06-2015