وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند، ڕووبەری هەژاری لە وڵات، ڕووی لە بەرفراوانبوون کردووە و ڕێژەکەی گەیشتووەتە 22.5% کە بەراورد بە ساڵی 2013، بە ڕێژەی 5.5% زیادی کردووە.
عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق ڕایگەیاند:" وەزارەتەکەیان دەستەواوەژی نوێی لەسەر ڕێژەی هەژاری لە عیراق دەستکەوتووە، بەپێی ئه و دەستەواژانەش، ڕێژەی هەژاری بۆ 22.5% لە ساڵی 2014 ڕووی لە زیادبوون کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی ڕێژەکە لە ساڵی 2013دا 17% بوو"، ڕونیشکردەوە، هۆکاریی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاریشی بۆ دابەزینی نرخی نەوت و دەستبەسەرداگرتنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ هەندێک ناوچەی عیراق، گەڕاندەوە.
بەوتەی هنداوی، بەرزترین ڕێژەی هەژاریی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشدایە کە گەیشتووەتە 41% و لە پارێزگاکانی باشوور و دیالە و کەرکووک ڕێژەکە 31%، لە پارێزگاکانی ناوەڕاست (کەربەلا و نەجەف و دیوانیە و بابل و واست) 17%یە، لە بەغدای پایتەخت 12.5%ە، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش، بەپێی وەزارەتی پلاندانانی عیراق بێت، ڕێژەی هەژاریی 12%یە.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق وتیشی: "رێژەی هەژاری لەنێو ئاوارەکاندا گەیشتووەتە 36%"، پێشبینیشی کرد، لەدوای ئه و چاکسازیانەی لەم ماوەیەی دواییدا حکومەت دەستیپێکرد و لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکران، ڕێژەکە ڕوو لە دابەزین بکات، ڕزگارکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تیرۆریستانیشی بە هەوڵێکی تر بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاریی لە عیراقدا، وەسفکرد.
- 20-08-2015
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,982 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!