خانمە خوسرەوی، ناسراو بە مسری خانم، کە بە یەکەمین مامۆستای ژنی وانەی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی دادەندرێت.
مسری خانم ساڵی 1929ی زایینی لە گوندی بەسرێی شاری #مەهاباد#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، مسری خانم هاوژینی #محەمەد قودسی#، یەکێک لە ئەفسەرانی #کۆماری کوردستان# بووە، ئەوان ساڵی 1946ی زایینی لەلایەن کۆماری کوردستانەوە بە ڕاسپێردراوی لە شاری #بۆکان# نیشتەجێدەبن، محەمەد قودسی ئەرکی پێشمەرگایەتی لەسەرشان دەبێت و مسری خانم-یش لە قوتابخانەی قەڵای سەردار وانەی زمان و ئەدەبیاتی کوردی دەڵێتەوە، بەوەش وەک یەکەمین مامۆستای ژن دادەندرێت کە وانەی کوردی گوتووەتەوە.
پاش ڕووخانی کۆماری کوردستان، مسری خانم لەگەڵ محەمەد قودسی و ئەفسەرانی باشووری کوردستان بۆ باشوور دەگەڕێتەوە، بەڵام حکومەتی ئەو کاتەی نووری سەعید لە ئێراق هەر چوار ئەفسەرەکەی باشووری کوردستان کە بەشداری کۆماری کوردستان بوون، بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ شۆڕشی کوردی لەسێدارەدەدات.
دوای ئەو ڕووداوە مسری خانم دەگەڕێتەوە بۆکان و #29-05-2015# ، هەر لەو شارە کۆچی دواییکرد.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 32,393 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!