بەهۆی حاجی یەحیای باوکییەوە کە سەرمایەدارێکی گەورەی شاری هەولێر بوو، خەڵکی زۆرتر وەکو سەرمایەدارێک دەیناسن، بەڵام د.نەوزاد یەحیا باجگر، خاوەنی چەند نامیلکەیەکی شیعرییە و مۆزەخانەیەکی تایبەت بە تابلۆکانیشی هەیە، هەروەها سەرۆکی زانکۆیەکە بەنێوی جیهان.
جگە لەوەش لەگەڵ براکانی (ئازاد، تەلعەت و سەباح) گرووپی کۆمپانیاکانی جیهان بەڕێوەدەبەن کە پێکهاتووە لە کۆمپانیای ئۆتۆمبێل، بانک، زانکۆ، پرۆژەی نیشتەجێبوون، دەزگای ڕاگەیاندن و چەندین پڕۆژەی دیکە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 15,873 car hatiye dîtin