لەدایک بووی 1985 و دانیشتوی شارۆچکەی ڕانیەیە، لە ساڵی 2002وە شیعر دەنوسێت و دوو بەرهەمی چاپکراوی هەیە شیوەنێک بۆ دڵ بێنازەکان و دووری و ئازارەکانی دابڕان.
بەرهەمی تازەشی هەموو کارەکانی تەواو بووە،چاوەڕوانی ژمارەی سپاردنی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمە.
دوو ساڵ لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان بوە لە سەنتەری ڕانیە، یەکێکیش بوە لە دەستەی دامەزرێنەری سەنتەری ڕۆشنبیری میرزا مەنگوڕی،سەرکەوت بۆ ئەمەیان دەڵێ: بۆ من شانازیە لە وەسیەتێکی شاعیرێکی گەورە لە هاتنەدی ئاواتەکەی بەشدار بووم.
نموونە و تازەترین شیعری شاعیر:
تۆ کەناری
کە دڵ ئاوێنەی دڵت بێ
چۆن گومان دەکەی لەم دڵەم
تۆ کەناری بۆ ئارامیم
تەمەنیشمان هەمووی گوڵە
لە یەکەم بینی تۆوە
داری ئومێدمان هاتەبەر
من بەڵێنم بەتۆ داوە
تۆش بەڵێنەکەت ببەسەر
دنیات بۆ دەکەم بە عەشق و
دڵی منە لە کەناری
دەزانم کە تۆش وەکو من
خاوەنی عەشق و بڕیاری
چاوجوانەکەم چاوەکەی تۆ
چاوی منن ئەی چاو جوان
خۆشم دەوێی زیاتر لەخۆم
شەونمی سەر پەڕەی گوڵان
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,766 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!