کێخوا (وەسمان یوسف مەلاک ئیلنجاغی).
لەدایک بووی ساڵی 1897 لە گوندی (ئیلنجاغی گەورەی شێخانیانی) دەڤەری کۆیە.
کەسایەتی و ڕیش سپی و پیاوماقوڵی ناوچەی کۆیە و نێو شێخانیەکانی کۆیە بووە. خاوەن دیوەخان بووە و هەمیشە میوان دۆست و دیوەخانی قەرەباڵغ بووە. کێخوا وەسمان لەسەر ئاستی دەڤەری کۆیە کەسایەتی و پیاوماقوڵ بووە هەر بۆیەش کاتێک ساڵی (1962) خوالێخۆشبوو (مەلا مستەفا بارزانی) بۆئەوەی لەڕێگای پیاوماقوڵ و ڕیش سپی و سەرۆک هۆزەکانەوە لەشکر پێکبهێنێت و (دەستە و پەل و لق و بەتالیۆن و هێز)یان لێ درووست بکات بۆ ئەم مەبەستە هەڵبژاردن لە گوندەکانی (قەزای کۆیە) و (ناحیەی تەقتەق) کرا زیاتر لە (22) گوند بەتایبەتی ئەو گوندانەی سەر بە ناحیەی (تەقتەق) بوون و کەوتوونەتە بەری ڕۆژئاوای ڕێگای گشتی (کۆیە - تەقتەق) بە تێکڕای دەنگ (کێخوا وەسمان)یان وەکو ڕیش سپی و براگەورەی خۆیان هەڵبژارد بێگومان ئەم متمانە بەخشینە لەخۆڕانەبووە و دەرئەنجامی ئەوە بووە کە هەمیشە دەرگای ماڵەکەی کراوە بووە بۆ هەموو چین و توێژەکان کە ڕێیان کەوتبێتە لای ئەو بەڕوویەکی خۆشەوە میوانداری کردوون و بەڕێزەوە بەڕێێ کردوون. ساڵی 1985 کۆچی دوایی کردوە و لە شاری (کۆیە) بەخاک سپێردراوە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 13,977 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!