لە کاتێکدا ڕۆژنامەنووسان لە بەرامبەر چەتەکانی داعش لەبەرەکانی شەر هەواڵ دەگوازنەوە و تووشی چەندین ئاستەنگ دەبنەوە...مخابن ڕۆژی 13-08-2016 هەواڵی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس وداد حوسێن عەلی ناسراو بە وداد دهۆکی ؛ کە لە تۆڕی هەواڵی ڕۆژ نیوز کاریدەکرد لە شاری دهۆک ؛ لە کاتێکدا هەواڵی تیرورکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسەمان بیست دیسان برینی زامی بنەماڵەکانی ڕۆژنامەنووسانی دەستی تیرۆر دەکولێنێتەوە..لە هەمانکاتیشدا پێشێلکاریەکی ڕاستەوخۆی مافی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕۆژنامەنووسییە لە کوردستاندا...
ئێمە لە لیژنەی داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان وئازادی ڕۆژنامەنووسی لە ئەنجومەنی سەندیکای ڕوژنامەنووسانی کوردستان، داوا لە حکومەتی هەریمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی هەرێم و پۆلیس دەکەین تاوانباران بدۆژێتەوەو تەسلیم بەدادگای بکات،..
ئێمە پێشتر و ئێستا و سبەی هەر داکۆکیکاری سەرسەختی پێشێلکارین دژی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ؛ ئەندامی سەندیکا بێت یاخود نا..
دروود بۆ کیانی بەرزەفری ڕۆژنامەنووسانی شەهید...
ئەنجومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان /
لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان لە کوردستان /
هەولێر
13-08-2016
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 7,536 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!