دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
ئەندامێکی لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، لە ساڵی ڕابردوو (30) هەزار خوێندکار وازیان لە خوێندن هێناوە.
شوکریە ئیسماعیل، ئەندامێکی لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "بەپێی ئامارێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، لە ساڵی ڕابردووی خوێندن (30) هەزار خوێندکاران لە کوردستان وازیان لە خوێندن هێناوە".
وتیشی"ئەو خوێندکارانەی وازیان هێناوە، لە قۆناغی بنەڕەتی واتە لە یەک تاکو 9ی بنەڕەتی بوون".
ئەو پەرلەمانتارەی لێژنەی پەروەردەی پەرلەمان، هۆشیداریدا لە مەترسی وازهێنانی خوێندکاران لە پڕۆسەی خوێندن و وتی"ئەو ئامارەی یەکێتی مامۆستایان لەبارەی وازهێنانی خوێندکاران، مەترسیدارەو پێویستە وەزارەتی پەروەردەو حکومەتی هەرێم پەلە بکەن لەچارەسەرکردنی پڕۆسەی خوێندن".
شوکریە ئیسماعیل، لەبارەی هۆکارەکانی واهێنانی خوێندکاران وتی"هۆکار زۆرن بۆ وازهێنانی خوێندکاران، لەوانە بەشێک لە دایک و باوکان پێیانوایە منداڵەکانیان ئەگەر خوێندنیش تەواو بکەن دانامەزرێن، هەروەها بەشێکی تریان ئەو چەند ساڵە بارودۆخی مامۆستایان بینیوەو پێیانوایە منداڵەکانیان داهاتوویەکی باشیان نابێت، ئەمە جگە لە چەندین هۆکاری تر".
- 30-08-2016
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,387 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!