- لە زۆربەی شارەکانی باکوری کوردستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێڵی ئینتەرنێت پچڕاو تائێستا هۆکارەکەی نادیارە، بەپێی ئاژانسی دۆغانی تورکی بڕانی هێڵی ئینتەرنێت شارەکانی (ئامەد – باتمان- سیرت- ماردین – دێرسیم – ئەلازغ – بینگول – وان – هەکاری- ئۆرفا – عەنتاب – ئادیەمان – مەرعەش – کلیس و ئەرزروم) گرتووەتەوە.
- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی بەوە تۆمەتبارکرد کە هەوڵی پەکخستنی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات دەدات کە وڵاتەکەی چەندین هەفتەیە لەناو قوڵایی خاکی سوریا دەستیپێکردووە.
- فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی عێراق ئەمرۆ یەکشەممە سەردانی جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتیان کردو "پەیامی بێلایەنی" فراکسیۆنەکەیان سەبارەت بە کێشەکانی نێو یەکێتی بە ناوەندی بریاری ئەو حزبە گەیاند.
- لەیلا ئیمرەت سەرۆکی شارەوانی شاری جزیرە لەباکوری کوردستان لەگەڵ یونس دوردو ئەندامی ئەنجومەنی دەبەپە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لەشاری جزیرە دەستگیرکران.
- لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا پێنج کەس لەشارەکانی هەولێرو سلێمانی بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی ئەو دوو شارە.
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە شاخی گۆیژە لە سلێمانی کەوتەوە، بەرگری شارستانیش دەڵێت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوەو زیانی زۆر نەبووە.
- باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە نیگەرانی خۆی پیشاندا لە ڕوداوەکانی باکوری کوردستان، ئەوەش دوای دوورخستنەوەی 28 سەرۆک شارەوانیی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە کە زۆرینەیان کوردن.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 13,700 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!