دانیشتووی شارەدێی هەڵشۆی سەر بە شارۆچکەی #قەڵادزێ#یە. کوڕێکی 22 ساڵی باڵابەرز و ئەسمەر بوو، کوڕەگەورەی خێزانەکەی بوو، نۆ برا و خوشکی هەیە، خولیای تۆپی پێ بووە، وەکو ناوەکەی بەردەوام حەزی بەئازادی دەکرد، ساڵی 2010 هاوسەرگیری کردووە خاوەنی کچ و کوڕێکە (رەییان شەش ساڵ و محەمەد دووساڵ و نیو)، بەڵام هاوسەرەکەی لەبەهاری ئەمساڵدا بەرەزامەندی ماڵی باوکی ئازاد هاوسەرگیری کردووەتەوە.
پێنج ساڵ بوو پەیوەندی کردبوو بەهێزەکانی 70ی پێشمەرگەوە، شوێنی ئەرکەکەی ئەوکات لەنزیک قەرەتەپە بوو لەسنوری پارێزگای دیالە و هەر لەنزیکی ئەو شوێنەش، لە ڕۆژی #28-07-2014# ڕۆژێک پێش جەژنی ڕەمەزانی ئەو ساڵە بۆمبی تیرۆریستانی پێدا تەقییەوە. دوای تەقینەوەکە بێئاگا دەبێت و توانای قسەکردنی نامێنێت، دوای ئەوەی دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی #کەلار# و هەندێک چارەسەری بۆ دەکرێت، ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی #سلێمانی# کراوە و لەوێ شەهید بووە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,589 car hatiye dîtin