روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوەکان لەسوریا لەسەرەتای سەرهەڵدانی شەڕو توندوتیژەکان لەساڵی 2011 دا له و وڵاتە زیاتر لە 301 هەزار کەسی تێپەراندووە.
روانگەکە بنکەکەی لەبەریتانیایە ڕاشیگەیاندووە، کوژرانی 301781 کەسی مەدەنی و چەکداری لە 18ی مانگی ئازاری 2011 وە تۆمارکردووە، بەڵام مەزەندە دەکات کە کۆی کوژراوەکان نزیکەی 430 هەزار کەس بن، بەپێی ڕۆیتەرز.
سوریا لەدوای ساڵی 2011 وە کەوتووەتە بارگرژی و شەڕی ناوخۆیی سەختەوە و تائێستاش چەند جارێک هەوڵەکانی چارەسەری ئاشتی لەنێوان ڕژێمی ئەو وڵاتە و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بەتایبەت لەگفتوگۆکانی جنێفدا ئەنجامی نەبووە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش تێڕوانینی جیاواز بۆ چۆنیەتی چارەسەر هەیە بەتایبەت لەنێوان ئەمریکا و ڕوسیا.
بەڵام ئه و دوو وڵاتە (روسیاو ئەمریکا) هەینی ڕابردوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە شاری جنێف، ڕێککەوتنی کۆتایی وڵاتەکانیان لە بارەی ئاڵۆزییەکانی سوریاوە ڕاگەیاند، کە دوێنێ چووە بواری جێبەجێکردنەوه و ئاگربەست له و وڵاتە ڕاگەیەنرا.
ئەو ڕێکەوتە دوای ئەوە هات هەفتەی پێشوو سەرۆکی ڕوسیاو ئەمەریکا لە چین بۆ تاووتوێکردنی ئاگربەست لەسوریا کۆبوونەوە، بەڵام نە گەیشتنە هیچ ڕێکەوتنێک، ئەو کات ئۆباما ڕایگەیاند دەرفەت دەداتە جۆن کێری بۆ بەردەوامیی گفتوگۆکان لەگەڵ ڕوسیادا.
- 13-09-2016
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,522 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!